کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
تەواوی رێگە سەرەكیەكان كۆنتڕۆڵ كراون
ھەلیكۆپتەرەكانی ئەنجومەنی ئاسایش بەشدارن
K24- شنگال
ھێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام لە پێشڕەویدان بۆ چوونە ناوشنگال و تەواوی رێگە سەرەكیەكانییان كۆنتڕۆڵ كردووە.
پەیامنێری (K24) لە چیای شنگال رایگەیاند كه لە ئێستەدا تەواوی رێگەكان كۆنتڕۆڵ كراون و ڕێی هاتوچۆ له چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی گیراوه.
ئاماژه‌شیان به‌وه كرد كه كەمێك به‌ر له ئێستە، گوندی فازیلە كۆنتڕۆڵ كرا، به‌مه‌ش ژماره‌ی گونده كۆنتڕۆڵكراوه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێ. گوتیشی: "لە سێ میحوەرەوە پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە".
ئاماژەشی بۆ ئەوەش كرد ھەلیكۆپتەرەكانی ھێزی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان، بەشداری لە پڕۆسەكە دەكەن و رۆڵی گرنگیان ھەیە.
كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو (11.11.2015) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، زیاتر له 7 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون. جگە لە ھێزەكانی 70و 80 چەندین ھێزی دیكەی پێشمەرگە بەشداری پرۆسەكە دەكەن.
دوای چوونه نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به هه‌زاران ئێزدییان ئاواره كرد.