کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عەبادی خەریكی پێكھێنانی كوتلەیە لە ئەنجومەنی نوێنەران
سەرۆك وەزیارنی عێراق خەریكی پێكھێنانی كوتلەیەكە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پاڵپشتیكردنی ههڵمهتی چاكسازییەكهی
K24ژووری ھواڵ
سەرۆك وەزیارنی عێراق خەریكی پێكھێنانی كوتلەیەكە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پاڵپشتیكردنی ههڵمهتی چاكسازییەكهی.
چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیارنی عێراق، ڕایانگەیاندووە كه ناوبراو بەشێوەیەكی نھێنی، خەریكی پێكھێنانی كۆتلەیەكە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەمەبەستی ئەو چاكسازییانەی كە حكوومەت ئەنجامیان دەدات.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش داوە، ھۆكاری ئەو كارەی سەرۆك وەزیارنی عێراق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ھەندێ لایەن بە نھێنی خەریكی پەكخستنی چاكسازییەكانی عەبادین لە ئەنجومەنی نوێنەران، ڕوونیشیان كردووهتەوە كە ئەو لایانانە، ئەو كەسانەن كە لە چوارچێوەی پڕۆژە چاكسازییەكەی عەبادی زیانیان بەركەوتووە.
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیارنی عێراق لە ھاوینی ئەمساڵدا دوای ئەوەی خۆپیشاندانی بەر فراوان لە عێراق دەستیپێكرد،پڕۆژەی چاكسازی ڕاگەیاند ،بەڵێنی بە خۆپیشاندەران دا كەوا بەخێرای چاكسازییەكان لە حكوومەت دەست پێ دەكات.
لە چاكسازییەكانیدا چەندان وەزارت و پۆستی باڵای لە حكوومەتی عێراق ھەڵوەشاندەوە، مووچەی پلە باڵاكانی كەم كردەوە لەبەرامبەردا مووچەو نزمەكانی بەرزكردەوە.