کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پەیامی بارزانی بۆ پێشمەرگە
"وریایەوە پێشڕەوی بکەن"
K24- ژووری هه‌واڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، داوای لە پێشمەرگە کردووە بە وریاریەوە پێشڕەوی بکەن و بۆ ئەوەی بۆمبی چێنراو کەمترین زیان بە پێشمەرگە بگەێنێت.
قاسم شەشۆ، فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە شنگال، بە (باس‌نیوز)ی راگەیاندوه كه هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەرەو ناوەڕاستی شنگال لە پێشڕەوی دان و چەند كاتژمێرێكی دیکە مژدەی ئازادکردنی شنگال ڕادەگەیەنین.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئاشکراشی دەکات كه بارزانی داوای لە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە بە وریایەوە پێشڕەوی بکەن بۆ ئەوەی لە بۆمبی چێنراو پارێزراو بن کەمترین زیانیان بەربکەوێت.
جێی باسه ئۆپراسیۆنی ئازادكردنی شنگال به سه‌رپه‌رشتی بارزانی بهڕوهدهچێ.
قاسم شەشۆ گوتیشی: "پێشمەرگە چەند كاتژمێرێكی دیکە مژدەی ئازادکردنی شنگال ڕادەگەیەنن و پێشمەرگە ورەی بەرزەو چەکدارانی داعش لە شنگال هەڵدێن و ژمارەیەکی زۆریشیان کوژراوە". هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "بەهۆی چاندنی بۆمب لەسەر ڕێگەکان پێشڕەویەکانی پێشمەرگەی هێواشتر کردوەو تیمێکی تایبەتیش لە پێشڕەویدان بۆ پوچەڵکردنەوەی بۆمبەکان".
پەیامنێری (K24) لە چیای شنگال رایگەیاند كه لە ئێستەدا تەواوی رێگەكان كۆنتڕۆڵ كراون و ڕێی هاتوچۆ له چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی گیراوه.
ئاماژه‌شیان به‌وه كرد كه ژماره‌ی گونده كۆنتڕۆڵكراوه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێ. گوتیشی: "لە سێ میحوەرەوە پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە".
ئاماژەشی بۆ ئەوەش كرد ھەلیكۆپتەرەكانی ھێزی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان، بەشداری لە پڕۆسەكە دەكەن و رۆڵی گرنگیان ھەیە.
كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو (11.11.2015) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، زیاتر له 7 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون. جگە لە ھێزەكانی 70و 80 چەندین ھێزی دیكەی پێشمەرگە بەشداری پرۆسەكە دەكەن.
دوای چوونه نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به هه‌زاران ئێزدییان ئاواره كرد.