کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
په‌یامنێری K24: ھیچ ئاڵایەكی حزبی نابینرێ
داعش رووه‌و سووریا ده‌ڕۆن
K24- شنگال
لە پڕۆسەی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شنگال، جگە لە ئاڵای كوردستان ھیچ ئاڵایەكی حزبی نابینرێ.
پەیامنێری (K24) لە چیای شنگال رایگەیاند كه تا ئێستە جگە لە ئاڵای كوردستان كە بە ئۆتۆمبێل و جلوبەرگی پێشمەرگە ھەڵواسراوە، ھیچ ئاڵایەكی حزبەكان نابینرێ.
زۆرجار لە ھەڵمەت و ھێرشەكانی پێشمەرگەدا، لە لایەن ھاووڵاتیانەوە گلەیی ئەوە كراوە كە ئاڵای حزبەكان بەرزكراوەتەوە، بە پێی زانیارییەكانی پەیامنێرانی (K24) تا ئێستە لە پرۆسەی ئازادكردنەوەی شنگال ئاڵای حزبەكان نەبینراوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌یامنێری (K24) ئاشكرای كرد كه ئێسته ئۆتۆمبێله‌كانی داعش ڕووه‌و سووریا ده‌ڕۆن. تەواوی رێگەكانیش كۆنتڕۆڵ كراون و ڕێی هاتوچۆ له چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی گیراوه.
ئاماژه‌شیان به‌وه كرد كه ژماره‌ی گونده كۆنتڕۆڵكراوه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێ. گوتیشی: "لە سێ میحوەرەوە پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە".
ئاماژەشی بۆ ئەوەش كرد ھەلیكۆپتەرەكانی ھێزی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان، بەشداری لە پڕۆسەكە دەكەن و رۆڵی گرنگیان ھەیە.
كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو (11.11.2015) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، زیاتر له 7 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون. جگە لە ھێزەكانی 70و 80 چەندین ھێزی دیكەی پێشمەرگە بەشداری پرۆسەكە دەكەن.
دوای چوونه نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به هه‌زاران ئێزدییان ئاواره كرد.