مەحما خەلیل: قبووڵناكەین كەس خۆی بكاتە خاوەنی ئازادكردنەوەی شنگال

بە رێگه‌ی یاسایی داوا دەكەین شنگال بگەرێتەوە باوەشی كوردستان

مەحما خەلیل: قبووڵناكەین كەس خۆی بكاتە خاوەنی ئازادكردنەوەی شنگال
مەحما خەلیل: قبووڵناكەین كەس خۆی بكاتە خاوەنی ئازادكردنەوەی شنگال

K24- دھۆك
قائیمقامی قەزای شنگال رایدەگەیەنێ، جگە لە ھێزی پێشمەرگە لە كەس قبووڵ ناكەن خۆی بكاتە خاوەنی ئازادكردنەوەی شنگال.


مەحما خەلیل، قائیمقامی قەزای شنگال، بە "ریش سپی" و كەسایەتییەكانی شنگالی گوت: "جگە لە ھێزی پێشمەرگە نابێ لە ھیچ كەس و لایەن قبوڵ بكەین خۆی بكاتە خاوەنی ئازادكردنی شنگال".
ھەر لەو بارەوە سەیدۆ چەتۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگه‌ی مووسڵ دەڵێ: "تا ئێسته‌ حكوومەتی عێراق ھیچ ھاوكارییەكیان بۆ ناوچەكانی مادەی 140 نەكردووە، دوای ئازادكردنەوەی شنگال بە رێگەی یاسا داوا دەكەین شنگال بگەرێتەوە باوەشی ھەرێی كوردستان".
به‌ گوتەی ئەو دوو بەرپرسەی شنگال پێش چەند كاتژمێرێك لە دەست پێكردنی پرۆسەی ئازادكردنی شنگال كراوە، لە كۆبوونەوەیاندا لەگەڵ ریش سپی و كەسایەتیەكانی شنگال.

 

كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو (11.11.2015) له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه‌ بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌، زیاتر له‌ 7 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون. جگە لە ھێزەكانی 70و 80 چەندین ھێزی دیكەی پێشمەرگە بەشداری پرۆسەكە دەكەن.
دوای چوونه‌ نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له‌ 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به‌ هه‌زاران ئێزدییان ئاواره‌ كرد.

پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال