کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
زیانه‌كانی داعش له شنگال بێ هه‌ژماره
پێشمەرگە كەمترین زیانی بەركەوتووە
K24- شنگال
لە پڕۆسەی ئازادكردنی شنگال، چەندان داعش كوژراون و ھێزەكانی پێشمەرگە كەمترین زیانیان بەركەوتووە.
بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێرانی (K24) لە پرۆسەی ئازادكردنی شنگال، چەندان ئۆتۆمبێل سوتێنراون كه به‌پێی لێدوانی فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچه‌یه: "پێدەچێ ژمارەیەكی زۆری چەكدارانی داعش لەناو ئۆتۆمبێلەكان كوژرابن"، بەڵام تاوه‌كوو ئیستە ئاماری فەرمیی نییە، چونكە شەڕ بەردەوامە.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له راگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه كه 600 چه‌كداری داعش له‌ناو شنگالدان.
پەیامنێرانی (K24)، ئەوەیان خستەڕوو كه پێشمەرگە كەمترین زیانی بەركەوتووە، ئەوەی زانراوە تا ئێستە تەنیا 2 پێشمەرگە و كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی بریندار بوون.
كەمێك پێش ئێستە فەرماندەیەكی پێشمەرگە بە (K24)ی راگەیاندبوو كه داوایان لە پێشمەرگە كردووە رێنماییەكان جێبەجێ بكەن و پێش تیمەكانی ئەندازیاری نەكەونەوە، ئەگەر ئەوەش بكەن كەمترین زیان بەر ھێزەكانی پێشمەرگە دەكەوێت.
كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو (11.11.2015) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، زیاتر له 7 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون. جگە لە ھێزەكانی 70و 80 چەندین ھێزی دیكەی پێشمەرگە بەشداری پرۆسەكە دەكەن.
دوای چوونه نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به هه‌زاران ئێزدییان ئاواره كرد.