کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
دوو رێگا ماون داعش پێیدا هه‌ڵبێن
چەند گوند و گەڕەك بە تەواوی كۆنتڕۆڵ كراون
K24- شنگال
تەواوی رێگه سەرەكییەكانی شنگال، لەلایەن پێشمەرگە كۆنتڕۆڵ كرایه‌وە، تەنیا دوو رێگە ماون كە چەكدارانی داعش پێیدا ھەڵدێن.
پەیامنێرانی (K24) لە شنگال، رایانگەیاند كه گەڕەكی نەسر لە ناو قەزای شنگال و گوندەكانی زۆراڤكێ، وەردیە و جەدالە لە لایەن ھێزەكانی پێشمەرگە كۆنتڕۆڵ كراون.
پەیامنێران ئەوەشیان خستەڕوو كه دوای ئەوەی تەواوی رێگە سەرەكییەكانی شنگال لەلایەن ھێزەكانی پێشمەرگە كۆنتڕۆڵ كران، لە ئیستەدا تەنیا ھەردوو رێگه‌ی "بلیج و بەعاج" ماون لە باشووری شنگال كە چەكدارانی داعش پێیدا ھەڵدێن.
كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو (11.11.2015) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، زیاتر له 7 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون. جگە لە ھێزەكانی 70و 80 چەندان ھێزی دیكەی پێشمەرگە بەشداری پرۆسەكە دەكەن. ئۆپراسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی مه‌سعوود بارزانی، فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی ھەرێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
دوای چوونه نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به هه‌زاران ئێزدییان ئاواره كرد.