کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مه‌حما خه‌لیل: ئه‌مڕۆ جه‌ژنی ئێزدییانه
تا ئێسته هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید نه‌بووه
K24- شنگال
قایمقامی قه‌زای شنگال ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه ئۆپراسیۆنه‌كه به‌باشی به‌ڕێوه ده‌چێ و ئه‌مڕۆ جه‌ژنی ئێزدییانه.
مەحما خەلیل، قائیمقامی قەزای شنگال، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری (K24) له‌سه‌ر چیای شنگال، ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان پێش هه‌موو شتێك سووپاسی پێشمه‌رگه ده‌كه كه به سه‌رپه‌رشتی بارزانی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌یان ئه‌نجام داوه. گوتیشی: "ئۆپراسیۆنه‌كه به‌باشی به‌ڕێوه ده‌چێ".
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانیش گوتی: "زیانی داعش زۆر زۆر بووه و به لێشاو هه‌ڵدێن، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا زیانی پێشمه‌رگه زۆر كه‌مه، ته‌نیا چه‌ند كه‌سێك بریندار بوون و هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید نه‌بووه".
قایمقامی قه‌زای شنگال ئاشكرای كرد كه پیلانی دوژمنان ئه‌وه بووه كه جوگرافیای شنگال تێك بده‌ن و ئێزدییه‌كان به‌ته‌واوی له‌ناو ببه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی مه‌ردیی پێشمه‌رگه و خۆڕاگری ئێزدییه‌كان، شنگال هه‌ر ماوه و هه‌ر ده‌مێنێ.
سه‌باره‌ت به‌و هێزانه‌ی كه له‌و ئۆپراسیۆنه به‌شدارن، مه‌حما خه‌لیل گوتی: "سوپاس بۆ هه‌ركه‌س كه خوێنی له‌م ده‌ڤه‌ره داوه، به‌ڵام به‌ڕاستی له ئۆپراسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی شنگال، جگه له هێزی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان كه‌س هاوكاری نه‌كردووین".
ده‌شڵێ: "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێی گوتین: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر گیانی خۆشم بێت، شنگال ڕزگار ده‌كه‌ینه‌وه".
كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو (11.11.2015) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، زیاتر له 7 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون. جگە لە ھێزەكانی 70و 80 چەندان ھێزی دیكەی پێشمەرگە بەشداری پرۆسەكە دەكەن. ئۆپراسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی مه‌سعوود بارزانی، فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی ھەرێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
دوای چوونه نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به هه‌زاران ئێزدییان ئاواره كرد.