کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بەرپرسی ھەواڵگری داعش كوژرا
نیارییەكان ئەوە دەخەنەڕوو، بەرپرسی ھەواڵگری داعش لە ناوشەنگال كوژراوە. بە پێی ئەو زانیارییانەی لە بەرەكانی شەڕ لە شنگال
K24- شنگال
زانیارییەكان ئەوە دەخەنەڕوو، بەرپرسی ھەواڵگری داعش لە ناوشەنگال كوژراوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە بەرەكانی شەڕ لە شنگال دراوە بە پەیامنێرانی (K24) لە ئەنجامی بۆردومان و ھێرشەكانی ھێزی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان، "ئەبوو جیھاد" بەرپرسی ھەواڵگریی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لەناو شنگال كوژراوە.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن پێ دەچێ چەندان بەرپرس و چەكداری دیكە لەناو شنگالدا كوژرابن.
كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو (11.11.2015) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، زیاتر له 7 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون. جگە لە ھێزەكانی 70و 80 چەندان ھێزی دیكەی پێشمەرگە بەشداری پرۆسەكە دەكەن. ئۆپراسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی مه‌سعوود بارزانی، فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی ھەرێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
دوای چوونه نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به هه‌زاران ئێزدییان ئاواره كرد.