کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
گرووپێكی نزیك له مه‌لا كرێكار ده‌ستگیر ده‌كرێن
ویستبوویان له گرتووخانه بیفڕێنن
K24- ژووری هه‌واڵ
گرووپێك له لایه‌نگرانی مه‌لا كرێكار له ئه‌وروپا به‌تۆمه‌تی هه‌وڵی شكاندنی گرتووخانه‌یه‌ك ده‌ستگیر كران.
گرووپێكی 17 كه‌سی له چه‌ندان وڵاتی ئه‌وروپا ده‌ستگیر كران كه به نیازبوون مه‌لا كرێكار، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نسارول ئیسلام له گرتووخانه‌كه‌ی له وڵاتی نه‌رویج بڕفێنن به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌یان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه پوچه‌ڵ كرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی فرانس پرێس كه‌وتووه، 13 كه‌س له‌و گرووپه ده‌ستگیر كراون كه 6یان خه‌ڵكی ئیتاڵیا، 4 به‌ریتانیا و 3ی دیكه‌ش خه‌ڵكی نه‌رویجن و له ئێسته‌دا به‌شوێن ئه‌و 4 گومانلێكراوه‌ی دیكه‌وه‌ن ده‌ستگیریان بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌و گرووپه پێشتر 17 كه‌سییه پێشتریش تۆمه‌تی كاری توندوتیژی و تیرۆریان له‌سه‌ر بووه، گرووپێكیان دروستكردووه به‌ناوی "ره‌وتی ره‌ش" و گومانی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ چووبنه عێراق و سووریا.
مه‌لا كرێكار، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌ركرده‌ی پێشووی ئه‌نساڕ ئیسلام، چه‌ندان جار له وڵاتی نه‌رویج گیراوه و چه‌ندان تۆمه‌تی له‌سه‌ره له‌وانه كوشتنی كاریكاتێرسته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی چاری ئیبدۆ. بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1991 چووه‌ته وڵاتی نه‌رویج، ساڵی 2012 له‌و وڵاته ده‌ستگیر كراوه و دواتر به‌ربووه، دوایین جاریش له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستگیر كراوه. له‌لایه‌ن حكوومه‌تی نه‌رویج چه‌ند جارێك هه‌وڵدراوه بگه‌ڕێندرێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له عێراق یاسای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ ده‌كرێ و مه‌لا كرێكاریش ئه‌و بڕیاره‌ی له‌سه‌ر دراوه، به‌پێی یاسای نه‌رویج، ڕێگه نه‌دراوه بهێنرێته‌وه.