کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان به‌رده‌وامه
چوارڕیانی عوزێر و كارگەی چیمەنتۆ كۆنتڕۆڵ كران
K24- شنگال
لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی شنگال، ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، چەند ناوچەیەكی گرنگ كۆنتڕۆڵ كراون و پێشمەرگە دەیەوێت بچێتە ناو شنگال.
پەیامنێرانی (K24) زانیاری ئەوەیان خستە ڕوو كه كارگەی چیمەنتۆی شنگال و چوارڕیانی عوزێر كۆنتڕۆڵ كران، پێشمەرگە لە ھەموو قۆڵەكان پێشڕەوی كردووە، تەنانەت لە ھەندێك شوێن زیاد لەو شونانەی بۆیان دیاركرابوو پێشڕەویان كردووە.
كارگەی چیمەنتۆ یەكێك بوو لە شوێنە ستراتیژییەكان و چەكدارانی داعش لەوێوە ئۆتۆبێلی بۆمبڕێژكراویان دەنارد بۆ ئەوەی پێشمەرگە بكەنە ئامانج، لە ئێستەدا ئەو كارگەیە لە ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمەرگەدایە كه ته‌نیا 20 كیلۆ مه‌تر له ناو شاری شنگال دووره.
تا ئێسته 50 مۆڵگه‌ی داعش ته‌قێندراونه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیش هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر، به‌پێی زانیاریی په‌یامنێرانی K24 له‌كۆی 150 چه‌كداری داعش، پێشبینی ده‌كریچ 70یان مابێ و شه‌ڕ گه‌یشتووه‌ته كۆڵانه‌كانی شنگال.
هه‌ر بەپێی زانیاری په‌یامنێران، 12 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو تێك‌شكێنران كە دەیانویست پێشمەرگە بكەنە ئامانج، بەڵام لە لایەن فرۆكەكانی ھاوپەیمانان و بۆردومانەكانی ھێزەكانی پێشمەرگە رێگەیان نەدرا ئامانجەكانیان بپێكن و تێكشكێنراون.
كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو (11.11.2015) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، زیاتر له 7 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون. جگە لە ھێزەكانی 70و 80 چەندان ھێزی دیكەی پێشمەرگە بەشداری پرۆسەكە دەكەن. ئۆپراسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی مه‌سعوود بارزانی، فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی ھەرێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت. سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7:30 هه‌ڵمه‌تی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ستی پێ كرد.
دوای چوونه نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به هه‌زاران ئێزدییان ئاواره كرد.