نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان: چاكسازیەكانى عه‌بادى لە ئاستی داواكاری شەقام و گەلی عێراقدا نیيە

ئيراده‌ى جێبه‌جێكردنى نييه‌

نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان: چاكسازیەكانى عه‌بادى لە ئاستی داواكاری شەقام و گەلی عێراقدا نیيە
نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان: چاكسازیەكانى عه‌بادى لە ئاستی داواكاری شەقام و گەلی عێراقدا نیيە

K24- ژوورى هه‌واڵ

نەتەوەیەكگرتووەكان، ھۆشداری دەدات لە ناكۆكی نێوان سەركردە سیاسیەكانی عێراق لەبارەی پڕۆژە چاكسازییەكانى عه‌بادى.

ده‌باره‌ى پڕۆژه‌ چاكسازييه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، رايده‌گه‌يه‌نێ كه‌ نه‌بوونى ئيراده‌يه‌كى به‌هێز وايكردووه‌ ئه‌و پڕۆژه‌ چاكسازييه‌ له‌ ئاستى داواكارى شه‌قام و گه‌لدا نه‌بێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (12.11.2015) يان كوبيش، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق راگه‌يه‌ندراوێكى بلاوكرده‌وه‌ كه‌ تێيدا هۆشدارى ده‌دات له‌ناكۆكى نێوان لايه‌ن و سه‌ركرده‌ سياسييه‌كان.

روونيشى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نەبوونی ئیرادەیەكی بەھێز بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە چاكسازییەكان وايكردووه‌، پڕۆژە چاكسازیەكە لە ئاستی داواكاری شەقام وگەلی عێراقدا نه‌بێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ حەیدەرعەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق جگە لەفشاری سیاسی رووبەڕووی فشاری مەزھەبیش بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و نوێنه‌ره‌ ،ھیواشی خواستووە ھەنگاوەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە چاكسازی پاڵنەرێك بێت بۆ یەكخستنەوەی نیشتیمانی بەشداری پیكردنی ڕاستەقینەی لایەنەكان.

بڵاويشكردووه‌ته‌وه‌ كوه‌ دابەزینی نرخی نەوتی يه‌كێكه‌ له‌ بەبەربەسته‌كانى به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى ئه‌و پڕۆژە چاكسازییە.

لە ھاوینی ئەمساڵدا لەژێر فشاری شەقام وخۆپیشاندەران حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق پڕۆژەیەكی چاكسازی راگەیاند، به‌جۆرێك چه‌ندان پۆستى باڵاى حكومى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و مووچەی پلە باڵاكانی كەمكردوە.

بەشێك لەلایەنەكان پشتگیری پڕۆژە چاكسازییەكەی سەرۆك وه‌زيرانى عێراق دەكەن بەشێكی ديكه‌يان دژ بە پڕۆژە یاسیەكەن، پێیان وایە حەیدەر عەبادی ناتوانێ چاكسازی بكات.