کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌برامۆڤیچ ده‌یه‌وێت ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌ی ڕیال بڕفێنێت
گڕێبه‌ستێكی خه‌یاڵی ئاماده كردووه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ڕۆژنامه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی شاهانه‌ی ئیسپانیا هه‌واڵی چوونی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ڕیال بۆ چێڵسی كرده بابه‌تی سه‌ره‌كی ڕووپهڕووی ڕوژنامهكهی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (12.11.2015)، ڕۆژنامه‌ی ASـی ئیسپانی باسی له هه‌وڵه‌كانی ڕۆمان ئه‌برامۆڤیچی سه‌رۆكه ملیاردێره‌كه‌ی یانه‌ی چێڵسی بۆ كڕینی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كرد، ئه‌و بازرگانه ڕووسییه ده‌یه‌وێت به كڕینی ئه‌و یاریزانه گرفته‌كانی یانه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌برامۆڤیچ پێیوه‌ندی به خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كردووه و بابه‌تی كڕینی ئه‌و یاریزانه‌یان تاوتوێ كردووه.
یانه‌ی چێڵسی پێشتر هه‌ر له ڕێگه‌ی خۆرخی مێندێز هه‌ریه‌ك له فاڵكاو، دیێگۆ كۆستا و فلیپی لویسی گواستۆته‌وه، كه پێشتر مێندێز به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانانه‌یش بووه، بۆیه ئه‌برامۆڤیچ ئومێدێكی زۆر هه‌یه و كڕینی كریستیانۆیش له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانییه‌وه زۆر به مه‌حاڵ نازانێت. هه‌روه‌ها به‌هێزی پێوه‌ندی نێوان كریستیانۆ و مۆرینهۆیش زیاتر ئاسۆی گواستنه‌وه‌ی كریس بۆ ستامفۆرد بریج نزیك ده‌كات.
یانه‌ی چێڵسی له ئێسته‌وه خه‌ریكی گۆڕانكاری و چاكسازییه له پێكهاته‌كه‌ی، به‌و پێیه‌ی ئه‌مساڵ مێژووییه‌كی ڕه‌شی له پرێمه‌ر لیگ نووسیوه‌ته‌وه، له ئێسته‌یشدا كه 12 هه‌فته تێپه‌ڕێوه ته‌نیا 11 خاڵی له پرێمه‌ر لیگ كۆكردۆته‌وه و له خانه‌ی شازده‌یه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت.