کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
په‌نتاگۆن: 70 چه‌كداری داعش له شنگال كوژراون
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه 60 بۆ 70 چه‌كداری داعش كوژراون.
K24- ژووری هه‌واڵ
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه 60 بۆ 70 چه‌كداری داعش كوژراون.
له توویتێكدا كه كه‌مێك پێش ئێسته، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (په‌نتاگۆن) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه 60 بۆ 70 داعش له ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كوژراون.
پێشترین په‌یامنێری (K24) هه‌مان هه‌واڵی ڕاگه‌یاند و گوتی: "تا ئێسته 50 مۆڵگه‌ی داعش ته‌قێندراونه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیش هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر، له‌كۆی 150 چه‌كداری داعش، پێشبینی ده‌كرێ 70یان مابن و شه‌ڕ گه‌یشتووه‌ته كۆڵانه‌كانی شنگال".
پەیامنێرانی (K24) زانیاری ئەوەشیان خستە ڕوو كه كارگەی چیمەنتۆی شنگال و چوارڕیانی عوزێر كۆنتڕۆڵ كران، پێشمەرگە لە ھەموو قۆڵەكان پێشڕەوی كردووە، تەنانەت لە ھەندێك شوێن زیاد لەو شونانەی بۆیان دیاركرابوو پێشڕەویان كردووە.
هه‌ر بەپێی زانیاری په‌یامنێران، 12 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو تێك‌شكێنران كە دەیانویست پێشمەرگە بكەنە ئامانج، بەڵام لە لایەن فرۆكەكانی ھاوپەیمانان و بۆردومانەكانی ھێزەكانی پێشمەرگە رێگەیان نەدرا ئامانجەكانیان بپێكن و تێكشكێنراون.
كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو (11.11.2015) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، زیاتر له 7 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون. جگە لە ھێزەكانی 70و 80 چەندان ھێزی دیكەی پێشمەرگە بەشداری پرۆسەكە دەكەن. ئۆپراسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی مه‌سعوود بارزانی، فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی ھەرێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت. سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7:30 هه‌ڵمه‌تی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ستی پێ كرد.
دوای چوونه نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به هه‌زاران ئێزدییان ئاواره كرد.