کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
چه‌كدارانى داعش هه‌ڵدێن
پێشمه‌رگه له پێشڕه‌ويدايه
K24 – ھەولێر
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له باشوورى قه‌زاى شه‌نگال له پێشڕه‌ويدان و چه‌كدارانى داعشيش هه‌ڵدێن.
په‌يامنێرى (K24) رايده‌گه‌يه‌نێ كه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له چوار قوڵه‌وه هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر چه‌كدارانى داعش له قه‌زاى شه‌نگال، به‌ڵام له به‌شى باشوورى شاره‌كه پێشمه‌رگه له پێشه‌ڕه‌وى دايه و چه‌كدارانى داعشيش له ژێر ده‌ستيان هه‌ڵدێن.
كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو (11.11.2015) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، زیاتر له 7 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون. جگە لە ھێزەكانی 70و 80 چەندان ھێزی دیكەی پێشمەرگە بەشداری پرۆسەكە دەكەن. ئۆپراسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی مه‌سعوود بارزانی، فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی ھەرێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
دوای چوونه نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به هه‌زاران ئێزدییان ئاواره كرد.