کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مه‌لا به‌ختیار ستایشی ڕۆڵی بارزانی ده‌كات له شنگال
"هیواخوازم به سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه"
K24- ژووری هه‌واڵ
لێپرسراوی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، ستایشی رۆِڵی بارزانی ده‌كا.
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، ستایشی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکات کە راستەوخۆ سەرپەرشتی ھێرشەکانی ئازادکردنی شەنگال دەکات و ھیواخوازە شان بەشانی پێشمەرگەکانی کوردستان بە سەرکەوتنێکی گەورە بگەرێنەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، سه‌ردانی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كه‌ن و هه‌ردولا دۆخی ئێسته‌ی كوردستان تاووتوێ ده‌كه‌ن. هه‌ر ئه‌و شانده‌ی یه‌كێتی كه به سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا به‌ختیار بوو، سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامیشیان كرد.
ئەمڕۆ کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر دۆخی سیاسی هەرێم کۆبوونەوە و بڕیاری بەردەوامی کۆبوونەوەکانیشیاندا تا گەیشتن بە ئەنجامێک.
كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو (11.11.2015) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، زیاتر له 7 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون. جگە لە ھێزەكانی 70و 80 چەندان ھێزی دیكەی پێشمەرگە بەشداری پرۆسەكە دەكەن. ئۆپراسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی مه‌سعوود بارزانی، فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی ھەرێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت. سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7:30 هه‌ڵمه‌تی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ستی پێ كرد.
دوای چوونه نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به هه‌زاران ئێزدییان ئاواره كرد.