کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ده‌نگى ته‌قه ده‌بيسترێ
پێده‌چێى ژماره‌يه‌كى كه‌مى داعش له شه‌نگال مابن
K24 – ھەولێر
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ورده ورده ورده ورده له جه‌رگه‌ى قه‌زاى شه‌نگال نزيك ده‌بنه‌وه و ده‌نگى ته‌قه‌ى سووك ده‌بيسترێ.
په‌يامنێرى (K24) رايده‌گه‌يه‌نێ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه خه‌ريكه له جه‌رگه‌ى شاره‌كه نزيك ده‌بنه‌وه و له ئێسته‌دا ده‌نگى ته‌قه‌ى سووك له‌ناو شاره‌كه ده‌بيسترێ، ره‌نگه ژماره‌يه‌كى كه‌مى داعش له‌ناو شاره‌كه مابن و جگه له‌مه‌ش فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان به‌رده‌وامن له بۆردومانكردنيان، به‌جۆرێك له ئاسمانه‌وه چاودێرييه‌كى تونديان خستووه‌ته سه‌ر هه‌نگاو جموجۆڵييه‌كانى داعش.
كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو (11.11.2015) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، زیاتر له 7 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون. جگە لە ھێزەكانی 70و 80 چەندان ھێزی دیكەی پێشمەرگە بەشداری پرۆسەكە دەكەن. ئۆپراسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی مه‌سعوود بارزانی، فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی ھەرێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
دوای چوونه نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به هه‌زاران ئێزدییان ئاواره كرد.