کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئامارى كوژراوه‌كانى داعش راده‌گه‌يه‌نرێ
نوێترين ئاماره
K24 – شه‌نگال
دواى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى رزگاركردنه‌وه‌ى قه‌زاى شه‌نگال له‌لايه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و فڕۆكه‌ى هاوپه‌يمانان، زياتر له 100 چه‌كدارى داعش كوژراون .
په‌يامنێرى (K24) رايده‌گه‌يه‌نێ كه ژماره‌ى كوژراوانى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئسلامى (داعش) له پرۆسه‌ى ئازاكردنهوهى شه‌نگال گه‌يشتووه‌ته 100 كوژراو.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه ته‌نيا ئه‌مڕۆ 95 هێرشى ئاسمانى له‌لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كان هاوپه‌يمانان ئه‌نجامدراوه.
كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو (11.11.2015) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، زیاتر له 7 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون. جگە لە ھێزەكانی 70و 80 چەندان ھێزی دیكەی پێشمەرگە بەشداری پرۆسەكە دەكەن. ئۆپراسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی مه‌سعوود بارزانی، فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی ھەرێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
دوای چوونه نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به هه‌زاران ئێزدییان ئاواره كرد.