کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
زیاتر لە 80%ی شنگال ئازاد کراوە
داعش لە شنگال گەمارۆ دراوە
K24- ژووری هه‌واڵ
دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتیی K24 رایدەگەیەنێ کە زیاتر لە 80%ی خاکی شنگال رزگارکراوە و داعش لە هەموو لایەکەوە لەو ناوچەیە گەمارۆ دراوە.
نوورەدین وەیسی، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتیی كوردستان 24، له‌میانی رووماڵی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر 8:00ی ته‌له‌ڤزیۆنی (فڕانس 24)، دوایین رەوشی پێشمەرگە دەخاتە روو و ئاشکرای دەکات کە بە هاوکاری هێزە هاوپەیمانەکان، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 7500 پێشمه‌رگه ده‌ستیان كرد به ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال و توانییان به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچه‌یه ئازاد بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێرانی (K24) له میحوه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه، زیاتر له 100 چه‌كداری داعش كوژراوون و ده‌یان ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویش كه خۆكوژانی داعش ئاماده‌یان كردبوو به هێڵی پێشه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌دا بیته‌قێننه‌وه، به‌ر له گه‌یشتنیان، به چه‌كی قورس و به هاوكاری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان تێكشكێندراوون.
نووره‌دین وه‌یسی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كا كه ڕێگه‌ی هاتوچۆ و هاوكاری له نێوان داعشدا له عێراق و سووریادا گیراوه، ده‌شڵێ: "ده‌توانین بڵێین ئه‌و هێزه‌ی كه ماوه، گه‌مارۆ دراوه، به‌وه‌ی ڕێگه‌ی شنگال به مووسڵ و ڕێگه‌ی مووسڵ به سووریاوه به‌ته‌واوی له داعش گیراوه و هه‌موو هاوكارییه‌كی لۆجیستییان لێ داخراوه". ده‌شڵێ: "ده‌توانین بڵێین شنگال ئازاد كراوه، چونكه زیاتر له 80%ی له‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌یه ".
هێزی پێشمه‌رگه به كۆنترۆڵكردنی رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ژماره 47ی نێوان عێراق و سووریا، گورزێكی كوشنده‌یان له داعش وه‌شاندووه و بۆ یه‌كه‌مجاره رێگه‌ی هاتوچۆی نێوان شاری ره‌ققه‌ی پایته‌ختی داعش له‌گه‌ڵ شاری مووسڵ كۆنترۆڵ بكرێت و به‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كه‌ی داعش له عێراق و سووریا بووه‌ته دوو له‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به قۆناغی داهاتووی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی K24 به "فرانس 24"ی گوت: "قۆناغی یەکەمی ئەمڕۆ بوو، ئۆپراسیۆنه‌كه بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێ، قۆناغی داهاتوو خاوێنکردنەوەی شنگالە لە مین و تەقەمەنییه چێندراوه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه، چونكه پلانی داعش به‌و شێوه‌یه‌یه كه له هه‌ر شوێنێك بڕوات مینڕێژی ده‌كات.
كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو (11.11.2015) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، 7500 پێشمه‌رگه له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال به‌شدارن . ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی مه‌سعوود بارزانی، فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی ھەرێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت. به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 12-11 هه‌ڵمه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ستی پێ كرد و تا ئێسته زیاتر له 80%ی خاكی شنگاڵ ئازاد كراوه.
دوای چوونه نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به هه‌زاران ئێزدییان ئاواره كرد.