کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پيته‌ر كۆك: سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌رفه‌تێكى زێڕينه بۆ له‌ناوبردنى داعش
پاڵپشتى ته‌واو پێشمه‌رگه ده‌كه‌ين
K24- ژوورى هه‌واڵ
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكارايده‌گه‌يه‌نێ كه ده‌رفه‌تێكى زێڕين بۆ ئه‌مه‌ريكا و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه رێككه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌زووترين كات داعش له‌ناو ببه‌ن.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسيۆنى ئازادكردنه‌وه‌ى شه‌نگال، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا رايده‌گه‌يه‌نێ كه ئه‌مه‌ريكا پاڵپشتى ته‌واوى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كات و رۆڵێكى كاريگه‌رى ده‌بێت بۆ لاوازكردنى داعش.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (12.11.201) پيته‌ر كۆك، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا(پناتگۆن)، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا گوتى: "من له‌وه دڵنيام گرتنه‌وه‌ى شه‌نگال كاريگه‌رييه‌كى زۆرى ده‌بێت له‌سه‌ر لاوازكردنى داعش له باكوورى ئه‌و شاره و هه‌روه‌ها له رووى داراييشه‌وه زيانى پێ ده‌گات".
گوتيشى: "ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه بۆ رووخاندنى داعش، به‌ڵام دووباره ده‌ڵێم ئه‌مه شه‌ڕێكى ئاسان نييه، دڵنيام كه ده‌توانرێ سه‌ركه‌وتنى باش به ده‌ست بهێنرێ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "هێزه‌كانمان به هه‌مان شێوه به‌شدارى له شه‌ڕى داعش ده‌كه‌ن له‌سووريا و شه‌ڕى داعش پێويستى به ده‌رفه‌ت و توانا هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين ئامانجه‌كه‌مان بپێكين".
روونيشى كرده‌وه كه ئۆپراسيۆنى ئازادكردنه‌وه‌ى شه‌نگال، به‌شێوه‌يه‌كى فه‌رمى له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا پشتگيرى ده‌كرێ و له ئێسته‌دا داعش له به‌رانبه‌ر هێزێكى به‌توانادايه بۆيه دووباره ده‌ڵێم ئه‌مه ده‌رفه‌تێكى زێرێنه بۆ ئه‌وه‌ى داعش له‌ناو ببردرێ.
راشيگه‌ياند كه راوێژكاره ئه‌مه‌ريكييه‌كان هه‌مه‌هانگيان هه‌يه له‌گه‌ڵ هێزه كوردييه‌كان، توانيويانه گوزرى كوشنده‌يان له داعش بوه‌شێنن و ئه‌ركى ئه‌وان رێنمايى كردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌يه له كوردستان
گوتيشى كه پێويسته ئه‌و هێزانه‌ى كه هێرش ده‌كه‌ن، ره‌چاوى خه‌ڵكى سڤيل بكه‌ن و بيپارێزن.
روونيشى كرده‌وه كه گرتنى هێلى 47 له‌لايه‌ن پێشمه‌رگه كار ئاسانى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى داعش لاواز بكات.
كاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو (11.11.2015) له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپەیمانانه‌وه بە چڕیی بۆردومانی چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) دەکرێت. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، زیاتر له 7 هه‌زار پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال رۆشیشتوون. جگە لە ھێزەكانی 70و 80 چەندان ھێزی دیكەی پێشمەرگە بەشداری پرۆسەكە دەكەن. ئۆپراسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی مه‌سعوود بارزانی، فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی ھەرێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
دوای چوونه نێو شاری مووسڵ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له 3.8.2014 هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و به هه‌زاران ئێزدییان ئاواره كرد.