بزانه‌ نۆلیتۆ كێ به‌ باوكی خۆی ده‌زانێت؟

گومانی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كامب نوو لێ ده‌كرێت

بزانه‌ نۆلیتۆ كێ به‌ باوكی خۆی ده‌زانێت؟
بزانه‌ نۆلیتۆ كێ به‌ باوكی خۆی ده‌زانێت؟

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

نۆلیتۆ، یاریزانی یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ ئه‌مساڵ ئاستێكی به‌رزی له‌ لالیگای ئیسپانیا پێشكه‌ش كرد و دوو گۆڵیشی له‌ دژی یانه‌كانی ڕیال مه‌درید و بارسیلۆنا تۆمار كردووه‌، ئه‌و له‌ لێدوانیكیدا ئه‌و ئاستبه‌رزییه‌ی خۆی بۆ لویس ئینریكی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (12.11.2015)، له‌ لێدوانێكدا بۆ Sportium، مانوێل نۆلیتۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ كه‌ پێشتر له‌ تیپی دووه‌می یانه‌ی بارسیلۆنا یاری كردووه‌، ئه‌وكاتیش ئینریكی ڕاهێنه‌ری بووه‌، ده‌ڵێت: ئینریكی باوكی منه‌، هه‌میشه‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی وه‌رزشی باشی كردووم و ئه‌ویش به‌ باوكی وه‌رزشی خۆم ده‌زانم، ئه‌و فێری وه‌رزشێكی پڕۆفیشناڵانه‌ی كردم.

نۆلیتۆی ته‌مه‌ن 29 ساڵان پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی بارسیلۆنا، به‌نفیكا و گرنادا كردووه‌، ئێسته‌یش باس له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ بۆ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ ده‌كرێت.