کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ميديا عه‌ره‌بييه‌كان چۆن ده‌ڕواننه ئۆپه‌راسيۆنى ئازادكردنى شنگال؟
ناوى پێشمه‌رگه‌يان كردووه‌ته مانشێتى بابه‌ته‌كانيان
K24 – ژوورى هه‌واڵ
میدیا عه‌ره‌بییه‌كان به گرنگییه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی هێزی پێشمه‌رگه‌یان بۆ ئازادكردنی شاری شنگال له ده‌ستی داعش روماڵ كرد و به‌شێك له بابه‌ت و بڵاوكراوه‌كانیان بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی شنگال له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه ته‌رخانكرد.
ئۆپه‌راسیۆنه به‌رفراوانه‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی بۆ ئازادكردنی شنگال له ده‌ستی داعش كاردانه‌وه‌ی به‌رفراوانی لێكهوتهوه و دوای میدیا جیهانیه‌كان، میدیا عه‌ره‌بییه‌كانیش له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی رزگارگردنی شنگال قسه‌ی خۆیان كرد.
میدیا عه‌ره‌بییه‌كانی وه‌ك "ئه‌لجه‌زیره ،شه‌رق ئه‌وسه‌ت، ئه‌لعه‌ره‌بییه". به‌شی زۆری مانشێت و بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانیان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ته‌رخان كرد و به گرنگییه‌وه باسیان له ستراتیژی ئازاكردنی شاری شنگالی كرد.
سایتی ئه‌لجه‌زیره، له راپۆرتێكدا به ناونیشانی "شنگال .. شه‌ڕی ژیان یان مردن" باسی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
ئه‌لجه‌زیره، له راپۆرته‌كه‌دا نووسیویه‌تی شه‌ڕی شنگال سه‌باره‌ت به هێزی پێشمه‌رگه و داعش گرنگی تایبه‌تی هه‌یه و هاوكات كورده‌كان به به‌شداری 7 هه‌زارو 500 پێشمه‌رگه ده‌یانه‌وێت كۆنـتڕۆڵی شاره‌كه بكه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت، له بابه‌تێك به ناونیشانی "ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی كوردی" باسی له هێرشی هێزی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر شنگال و ئازكردنی كردووه و راشیگه‌یاندووه كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌وه سایتی عه‌ره‌بیه، وه‌ك میدیایه‌كی گرنگی عه‌ره‌بی، ئه‌ویش به گرنگییه‌وه باسی له ئۆپه‌راسیۆنی ئازاكردنی شنگال له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه كردووه.
ئه‌لعه‌ربیه، باسی له‌وه‌كردووه كه هێزی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتوو بووه له بڕینی ڕێگه‌ی نێوان شاری ره‌ققه‌ی سووری و مووسڵی عێراقی.
شه‌نگال قه‌زايه‌كه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ينه‌وايه و ده‌كه‌وێته رۆژئاواى باشوورى كوردستان، زۆرينه‌ى دانيشتوانه‌كه‌ى كوردى ئێزدين، له 3ى ئابى 2014 له‌لايه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) ده‌ستى به‌سه‌ردا گيرا، لەو ڕۆژە بەدواوە نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتی سفیل کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە رفێنران و تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.
دوێنى ئۆپه‌راسيۆنى ئازادكردنى شه‌نگال به به‌شدار 7 هه‌زار 500 پێشمه‌رگه به پاڵپشتى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان ده‌ستى پێكرد، به‌جۆريك 150 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه به‌يه‌كجارى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعش پاككرانه‌وه و زياتر له 100 چه‌كداريشيان لێ كوشتن.