کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ناوى هه‌ندێك له كوژراوه‌كانى داعش راده‌گه‌يه‌نرێ
هه‌يانه ئه‌ميرى داعشه
K24 – ھەولێر
دواى ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسيۆنى رزگاركردنه‌وه‌ى شه‌نگال، له‌لايه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كوردستان، بووه‌ى هۆى كوژرانى 100 چه‌كدارى داعش.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه هێزى دژه تیرۆری سه‌ربه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ناوی کوژراوی چه‌ند به‌رپرسی باڵاى داعشى راگه‌ياند كه له ئۆپەراسیونی ئازاد کردنی شنگال ژمارەیەکی زۆر له‌و چه‌كدارانه هه‌ڵاتوون و تەرم و بریندارێکی زۆريان لێیان بەجێ ماوە، کە ژمارەیەک بەرپرسی باڵا و ئەمیریان تێدایە.
ناوى هه‌ندێك له کۆژراوەکانی چەکدارانی داعش:
ابو قتادە الشرعی
ابو جهاد الاداری
ابو عمر خەڵکی تەلەعفەرە گوندی دهوک
ابو عبیدە پلەی ئەمیر
عماد پلەی ئەمیر
صالح ناسراو بە ابو أنس ربیعە
شه‌نگال قه‌زايه‌كه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ينه‌وايه و ده‌كه‌وێته رۆژئاواى باشوورى كوردستان، زۆرينه‌ى دانيشتوانه‌كه‌ى كوردى ئێزدين، له 3ى ئابى 2014 له‌لايه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) ده‌ستى به‌سه‌ردا گيرا، لەو ڕۆژە بەدواوە نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتی سفیل کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە رفێنران و تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.
دوێنى ئۆپه‌راسيۆنى ئازادكردنى شه‌نگال به به‌شدار 7 هه‌زار 500 پێشمه‌رگه به پاڵپشتى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان ده‌ستى پێكرد، به‌جۆريك 150 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه به‌يه‌كجارى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعش پاككرانه‌وه و زياتر له 100 چه‌كداريشيان لێ كوشتن.