دوزخورماتوو.. حه‌شدى شه‌عبى په‌لامارى پێشمه‌رگه‌ ده‌دا

پێشمه‌رگه‌ لێان هاته‌ ده‌ست

دوزخورماتوو.. حه‌شدى شه‌عبى په‌لامارى پێشمه‌رگه‌ ده‌دا
دوزخورماتوو.. حه‌شدى شه‌عبى په‌لامارى پێشمه‌رگه‌ ده‌دا

K24 – كه‌ركووك

چه‌كدارانى حەشدی شەعبی لە قەزای دوزخورماتوو پەلاماری ھێزەکانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ده‌ن.

په‌يامنێرى (K24) رايده‌گه‌يه‌نێ كه‌ دوێنى پێنجشه‌ممه‌ (12.11.2015) چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ باشوور و رۆژئاواى قه‌زاى دوزخورماتوو هێرشيان كردووه‌ته‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌، بەڵام پێشمەرگە لێیان ھاتە دەست و ئەوان ھەڵاھاتن.

فەرماندە سەربازییەکانی پێشمەرگە راسته‌وخۆ خۆیان گه‌ياندووه‌ته‌ خورماتوو بۆ ڕووبەڕووبونەوەی حەشدی شەعبی، چەکدارانی حەشد بەقەناس تەقەیان لەکارمەندێکی ئاسایشی ئەو قەزایە کرد و شەھیدیان کرد لە بەرانبەریشدا حەشدی شەعبی سێ چەکداریان کوژراو ژمارەیەک چەکداری دیکەشیان برینداربوو.

به‌گوته‌ى به‌پرسانى خورماتوو ‌له‌ ئاكامى ئه‌و شه‌ڕه‌ى كه‌ له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى دروستبووه‌، حه‌شدى شه‌عبى پێشمه‌رگه‌يه‌ك و 3 هاووڵاتى شه‌هيد كردووه‌ و 70 هاووڵاتى سڤيلىيشى ده‌ستگيركردووه.

يه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى كه‌ پێشووتر نێودگيرى له‌ نيوان پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدى ده‌كرد له‌ وڵاتى ئێرانه‌وه‌ به‌رێكه‌وتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كۆتايى به‌ گرژييه‌كانى نێوانيان بێنێ.