کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئامارى فه‌رمى رفێندراوى ئێزدى له شنگال
پرۆسه‌ی رزگاركردنی شنگال ئومێدی بۆ شنگالییه‌كان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه
K24 – ھەولێر
ئۆپراسیۆنی ئازادكردنی شنگال، به چاودێری و سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و كه‌سایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی روحانی ئێزدییه‌كان و هاووڵاتییانی كورد وێڕای رزگاركردنی شاری شنگال، چاوه‌ڕوانی رزگاركردنی ئه‌و منداڵ و ژن و هاووڵاتیانه‌ی شنگالن، كه له لایه‌ن داعشه‌وه رفێندراوون.
دوای ئه‌وه‌ی له 3ى ئابی ساڵی رابردوو، چه‌كدارانی داعش شارۆچكه‌ی شنگالیان داگیركرد، به سه‌دان هاووڵاتی كوردی‌یان له شارۆچكه‌كه رفاند و تا ئێستا چاره‌نووسی ژماره‌یه‌كی زۆریان دیار نییه.
كه‌سوكاری ئه‌و هاووڵاتییه رفێندراوانه له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن، موژده‌ی رزگاربوونی كه‌سوكاره رفێندراوه‌كه‌یان ببیستن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، له ماوه‌ی رابردوودا ته‌نیا 821 ژن له‌و ژنانه‌ی داعش رفاندبوونی توانییویانه رابكه‌ن و رزگاریان بێت و به‌شێك له‌و ژنانه له شاری ره‌ققه‌ی سووریا و به‌شێكیشیان له شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ره و ئهلبعاجهوه به‌ره‌و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایانكردووه.
ژماره ئه‌و كه‌سانه‌ى تا ئێسته چاره‌نووسيان نادياره
به گوێره‌ی ئاماری فه‌رمی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی كۆی گشتیی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی تا ئێسته چاره‌نووسیان نادیاره گه‌یشتووه‌ته 5 هه‌زار و 838 كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش 3 هه‌زار 192 كه‌سیان ژنن و 2 هه‌زار 646 كه‌سیان پیاون.
ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ده‌ستى داعش رزگاريان بووه
به گشتی ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له هه‌ردوو ره‌گه‌ز توانیویانه له ده‌ست داعش رزگاریان 2 هه‌زار 178 كه‌سن و له‌و ژماره‌یه‌ش 515 كه‌سيان ژن و منداڵن و 534 مێرد منداڵن و 308 كه‌سیشیان پیاون.
پرۆسه‌ی رزگاركردنی شنگال ئومێدی بۆ شنگالییه‌كان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و هاووڵاتییانی ئاواره‌ی شنگال به كه‌مپه‌كاندا له رێگه‌ی شاشه‌ی (K24) چركه به چركه چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن و هیوا خوازن هه‌رچی زووه كه‌سوكاره رفێندراوه‌كه‌یان رزگار بكرێن.