کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
دوزخوماتوو.. هاووڵاتيان رێگه‌ى كه‌ركووك به‌غدا داده‌خه‌ن
دوكانهكانيان سوتێنراوه
K24 – دوزخورماتوو
چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له دوزخورماتوو هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند هاووڵاتييه‌كى كورد و ژماره‌يه‌كيان به بارمه‌ته گرتوون.
په‌يامنێرى (K24) رايده‌گه‌يه‌نێ كه چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى به‌رده‌وامن له گرتن و رفاندنى هاووڵاتيان كوردى قه‌زاى دوزخورماتوو و به‌جۆرێك ئه‌مڕۆ سه‌ر له‌به‌يانى زوو ژماره‌يه‌ك دوكانى ئه‌و هاووڵاتيانه‌ى سووتاندووه، به‌بيانوى جۆراو جۆرى مه‌زهه‌بى و نه‌ته‌وه‌يى و هاوكاريكردنى پێشمه‌رگه.
راشيگه‌ياند كه كۆى گشتى بارمهتهكانى لاى حه‌شدى شه‌عبى بريتى بوون له 70 كه‌س به‌ڵام 20 كه‌سيان له نه‌خۆشخانه رزگاركردان و ئێسته 50 هاووڵاتى كوردى رفاندووه.
گوتيشى: "توڕى خه‌ڵكى ئه‌و قه‌زايه وايكردووه به‌ره‌و داخستنى رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان به‌غدا و كه‌ركووك به‌رێبكه‌ون".
دوێنى پێنجشه‌ممه، چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى هێرشيان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه، به‌جۆريك شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى سه‌ريهه‌ڵدا، له ئاكامدا بووه شه‌هيدبوونى پێشمه‌رگه‌يه‌ك و 3 هاووڵاتى، هه‌روه‌ها كوژرانى ژماره‌يه‌ك له چه‌كدارانى حه‌شد.