پێشمه‌رگه‌ ئاڵاى داعش له‌سه‌ر كارگه‌ى چيمه‌نتۆ ده‌هێنێته‌ خواره‌وه‌

به‌بێ ته‌قه‌ كۆنتڕۆڵ كرا

پێشمه‌رگه‌ ئاڵاى داعش له‌سه‌ر كارگه‌ى چيمه‌نتۆ ده‌هێنێته‌ خواره‌وه‌
پێشمه‌رگه‌ ئاڵاى داعش له‌سه‌ر كارگه‌ى چيمه‌نتۆ ده‌هێنێته‌ خواره‌وه‌

K24 – شه‌نگال

هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ شنگال توانيان كۆنتڕۆڵى ته‌واوى كارگه‌ى چيمه‌نتۆ بكه‌ن.

په‌يامنێرى (K24) رايده‌گه‌يه‌نێ كه‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ توانويانه به‌بێ ته‌قه‌‌ كۆنتڕۆڵى كارگه‌ى چيمه‌نتۆ له‌ شنگال بكه‌ن و ئاڵاى داعش بهێننه‌ خواره‌وه‌.

شه‌نگال قه‌زايه‌كه‌ سه‌ر به‌ پارێزگاى نه‌ينه‌وايه‌ و ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاواى باشوورى كوردستان، زۆرينه‌ى دانيشتوانه‌كه‌ى كوردى ئێزدين، له‌ 3ى ئابى 2014 له‌لايه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) ده‌ستى به‌سه‌ردا گيرا، لەو ڕۆژە بەدواوە نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتی سفیل کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە رفێنران و تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.

دوێنى ئۆپه‌راسيۆنى ئازادكردنى شه‌نگال به‌ به‌شدار 7 هه‌زار 500 پێشمه‌رگه‌ به‌ پاڵپشتى فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان ده‌ستى پێكرد، به‌جۆريك 150 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ به‌يه‌كجارى له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعش پاككرانه‌وه‌ و زياتر له‌ 100 چه‌كداريشيان لێ كوشتن.