کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌يانه‌وێ له‌ناو شه‌نگال يه‌كتر بگرنه‌وه
له چوار قۆڵه‌وه چوونه‌ته نێو شنگال
K24 – شه‌نگال
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له چوار قوڵه‌وه چوونه‌ته ناو شه‌نگال، ده‌يانه‌وێ به‌زووترين كات چه‌كدارانى داعش له‌و قه‌زايه ده‌رپه‌ڕێنن.
په‌يامنێرى (K24) رايده‌گه‌يه‌نێ كه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له چوار قوڵه‌وه به‌يارمه‌تى تيمه‌كانى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى مين چوونه‌ته نێو شه‌نگاله‌وه‌و ده‌يانه‌وێ يه‌كتر بگرنه‌وه.
فه‌رمانده‌يه‌كى پێشمه‌رگه‌ش رايده‌گه‌يه‌نێ كه چوونى پێشمه‌رگه له چوار قوڵه‌وه بۆ نێو شه‌نگال، ده‌يسه‌لمێنێ كه شه‌نگال كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه.
شه‌نگال قه‌زايه‌كه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ينه‌وايه و ده‌كه‌وێته رۆژئاواى باشوورى كوردستان، زۆرينه‌ى دانيشتوانه‌كه‌ى كوردى ئێزدين، له 3ى ئابى 2014 له‌لايه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) ده‌ستى به‌سه‌ردا گيرا، لەو ڕۆژە بەدواوە نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتی سفیل کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە رفێنران و تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.
دوێنى ئۆپه‌راسيۆنى ئازادكردنى شه‌نگال به به‌شدار 7 هه‌زار 500 پێشمه‌رگه به پاڵپشتى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان ده‌ستى پێكرد، به‌جۆريك 150 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه به‌يه‌كجارى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعش پاككرانه‌وه و زياتر له 100 چه‌كداريشيان لێ كوشتن.