کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
16 یاریزانی بارسیلۆنا و ڕیال مه‌درید مه‌ترسی ڤایرۆسی پێكانیان له‌سه‌ره
مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌م كلاسیكۆی زه‌وی له‌م ڕاپۆرته شیكارییه‌دا بخوێنه‌وه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
هه‌ردوو یانه‌ی ڕیال مه‌درید و بارسیلۆنا له ئێسته‌دا خۆیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی یه‌كتر ئاماده ده‌كه‌ن و هه‌ردووكشیان له ترسی پێكانی ئه‌ستێره‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كانیان ده‌ستیان له‌سه‌ر دڵیانه، به‌پێی هه‌واڵی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی نزیك له هه‌ردوو یانه، مه‌ترسی تووشبوون به پێكان له‌سه‌ر چه‌ندان یاریزانی هه‌ردوو لا هه‌یه.
بارسلۆنا زیاتره له ڕیال له مه‌ترسیدایه
به‌رده‌وام زۆرینه‌ی یاریزانه‌كانی بارسیلۆنا بۆ هه‌ڵبژارده‌كانیان بانگهێشت كراون. ئه‌و یانه كه‌ته‌لۆنیاییه به گشتی 10 یاریزانی لێ دابڕاوه و له‌ژێر مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه‌ی فیفا دان. یاریزانانه‌كانیش پێكهاتوون له (ئالڤێس، نێیمار، براڤۆ و ماسكیرانۆ) ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌مه‌ریكای باشوور.
(پیكێ، بارترا، ئینێستا، تۆماس ڤالیرمان)ـیش له ئه‌وروپا ده‌مێننه‌وه.
هه‌ریه‌كه له لیۆنێل مێسی و ڕاكێتیچ به‌هۆی پێكان و سوارێزیش به‌هۆی ماوه‌ی سزا قورسه‌كه‌یه‌وه له كه‌ته‌لۆنیا ماونه‌ته‌وه.
ڕیاڵیش ده‌ستی له‌سه‌ر دڵیه‌تی
بۆ یاریی هه‌ڵبژارده‌كان، ڕیاڵ مه‌درید كه‌متر مه‌ترسی له‌سه‌ره چونكه ته‌نها 7 یاریزانی بانگهێشت كراون، ئه‌وانیش بریتین له پیپی و ڤاران و دانێلۆ و ناچۆ له هێڵی به‌رگریی و ئیسكۆ و كۆڤاڤیچ و خیمێس له ھێلی ناوه‌ڕاست.
مه‌ترسی گه‌وره‌ی ڕیاڵ مه‌درید زیاتر له‌سه‌ر (پیپی و ڤاران)ـه، بۆیه ڕیال نزا ده‌كات كه ئه‌و دووانه به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه مه‌درید، چونكه ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه كه ڕامۆس نه‌توانێت به‌شداری كلاسیكۆ بكات و له‌و ئه‌گه‌ره‌شدا ده‌بێت پیپی و ڤاران به‌رگری له گۆڵه‌كه‌ی شاهانه بكه‌ن. كه ئه‌م دووانه هه‌میشه پێكه‌وه ئاستیان زۆر خراپه و زۆرینه‌ی دۆڕانه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید له وه‌رزی ڕابردووش‌دا كاتێك بووه كه ئه‌م دوو یاریزانه پێكه‌وه یارییان كردووه.
(كیلۆر ناڤاس، سێرجیۆ ڕامۆس، كارڤاخاڵ و مارسیلۆ) پێكانیان هه‌یه و هیچ گره‌نتییه‌ك بۆ به‌شداریكردنی ئه‌و یاریزانانه له كلاسیكۆ نییه.
نه‌هامه‌تییه‌كانی كوڕه شاهانه‌كان ته‌نیا به‌وه كۆتایی نایه‌ت، هه‌ڵبه‌ت ترسی هه‌ره گه‌وره‌ش له‌سه‌ر خێمس ڕۆدریگێزیشه. خیمێس به‌هۆی پێكانه‌وه له‌گه‌ڵ كۆڵۆمبیا بۆ ماوه‌ی زیاتر له 2 مانگ له ڕیاڵ مه‌درید دووركه‌وته‌وه، له یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی پاش ئه‌و ماوه‌یه‌شی توانی گۆڵێك له سیڤیلیه تۆمار بكات. بۆیه چه‌كی گه‌وره‌ی بینیتێزی ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌درید خیمێس ده‌بێت له كلاسیكۆدا، چونكه هه‌ریه‌كه له كریستانۆ و گاریس به‌یڵ له‌وپه‌ڕی داته‌پینی ئاستی خۆیاندان.
یانه‌ی ڕیال مه‌درید زۆر به خته‌وه‌ره به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه (كریستانۆ، مۆدریچ و به‌یل) به‌شداریی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناكه‌ن و پشوویان پێ دراوه، كه‌ریم بنزیماش به‌هۆی سكاڵا یاساییه‌كانی سه‌رییه‌وه بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا نه‌كراوه، ئه‌مه‌شیان دیسان به سوودی یانه‌ی ڕیال ده‌شكێته‌وه.
یاری كلاسیكۆ له 21ـی ئه‌م مانگه‌دا له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ڕێوه ده‌چێت. ڕیاڵ مه‌درید تێیدا هه‌وڵی بردنه‌وه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی باری لاری خۆی ڕاست كاته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه پێشه‌نگی، بارسیلۆنایش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌دریددا بكاته 6 خاڵ و به ئارامی له پێشه‌نگدا بمێنێته‌وه.