کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا: من دڵنيام پێشمه‌رگه شنگال ئازاد ده‌كا
ئۆباما له‌سه‌ره‌تاوه دڵنيايدا كه داعش له‌نێو دهبهين
K24- ژوورى هه‌واڵ
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، رايده‌گه‌يه‌نێ كه هێزى پێشمه‌رگه هێزێكى به‌توانايه و له‌و باوه‌ڕه‌داين كه شه‌نگال ئازا ده‌كات.
جۆن كێرى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، له ههڤپهيڤينێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (CNN)، رايگه‌ياند كه هه‌رچه‌نده هێزى داعش له‌ناو شنگالن، به‌ڵام ئێمه دڵنياين كه پێشمه‌رگه هێزێكى به‌هێزه‌و ده‌توانێت داعش تێك بشكێنێ.
گوتيشى : "ئيمه به‌شداربووين له‌و ئۆپه‌راسيۆنه له رێگه‌ى هێرشى ئاسمانى و به‌ڵام دڵنياين كه شه‌نگال ئازاد ده‌كرێ".
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌باره‌ى ستراتيژى ئه‌مه‌ريكا له‌به‌رانبه‌ر شه‌ڕى داعش گوتى: "ئێمه ستراتيژێكى روون و ئاشكرامان هه‌يه، سه‌رۆك ئۆباما له‌سه‌ره‌تاوه دڵنيايدا كه داعش له‌نێو دهبهين، به‌لێنى ئهوهشيدا كه سه‌قامگيرى بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وڵاتانى ناوچه‌كه، وه‌كوو سووريا و لوبنان و ئه‌رده‌ن، و چاره‌سه‌رێكى سياسيش بۆ كێشه‌كان ده‌دۆزينه‌وه".
شه‌نگال قه‌زايه‌كه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ينه‌وايه و ده‌كه‌وێته رۆژئاواى باشوورى كوردستان، زۆرينه‌ى دانيشتوانه‌كه‌ى كوردى ئێزدين، له 3ى ئابى 2014 له‌لايه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) ده‌ستى به‌سه‌ردا گيرا، لەو ڕۆژە بەدواوە نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتی سفیل کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە رفێنران و تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.
دوێنى ئۆپه‌راسيۆنى ئازادكردنى شه‌نگال به به‌شدار 7 هه‌زار 500 پێشمه‌رگه به پاڵپشتى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان ده‌ستى پێكرد، به‌جۆريك 150 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه به‌يه‌كجارى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى داعش پاككرانه‌وه و زياتر له 100 چه‌كداريشيان لێ كوشتن.