کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌رۆ قادر: بارزانی فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌وره‌ی هاوپه‌یمانانه
به گومانه‌وه ده‌ڕوانینه عێراق و هاوپه‌یمانه‌كانیشی
K24- ژووری هه‌واڵ
سه‌رۆ قادر، نووسه‌ر و رۆشنبیری ناسراو، ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه بارزانی فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌وره‌ی هاوپه‌یمانانه له هه‌رێمی كوردستان.
ناوبراو له‌میانی به‌شداریكردنی له ڕووماڵی ئازادكرنی شنگال له ته‌له‌ڤزیۆنی كوردستان 24، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه دوای ئازادبوونی شنگال، "مووسڵ" و "ڕه‌ققه"ش كه‌وتنه ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان، ده‌شڵێ: "ده‌بێ به‌لامانه‌وه سه‌یر نه‌بێ كه داعش له‌دوای سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئازادكردنی شنگال، له هه‌موو شوێنه‌كانی دیكه‌ش، یه‌ك له دوای یه‌ك بڕوخی". ئه‌مه‌شی بۆ گرنگیی ستراتیژی شنگال گه‌ڕانده‌وه كه به له‌ده‌ستدانی، كلیكی روخانی داعش نزیكبووه‌ته‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ی پێشووی ده‌زگه‌ی رۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی، سه‌باره‌ت به توانای سوپای عێراق بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، گوتی: "سوپای عێراقی تا ئێسته نه‌یتوانی خاكی عه‌ره‌بیی خۆی بپارێزێ، هیواخوازبووین كه بیتوانییایه، به‌ڵام ئه‌وه دۆخه‌كه‌یه" سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ئه‌و سوپایه‌ش، ده‌ڵێ: "هه‌میشه ده‌بێ به چاوی گومانه‌وه سه‌یری سوپای عێراق و هاوپه‌یمانه‌كانیشی بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی بارزانیش له ڕزگاركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی له ژێر ده‌ستی داعشدایه، سه‌رۆ قادر ڕایگه‌یاند: "بارزانی فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌وره‌ی هاوپه‌یمانانه له هه‌رێمی كوردستان و ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه له گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و خاكانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه".
شنگال قه‌زایه‌كه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ینه‌وایه و ده‌كه‌وێته رۆژئاواى باشوورى كوردستان، زۆرینه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى كوردى ئێزدین، له 3ى ئابى 2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى (داعش) ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا، لەو ڕۆژە بەدواوە نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتی سفیل کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە رفێنران و تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.
دوێنى ئۆپه‌راسیۆنى ئازادكردنى شه‌نگال به به‌شدار 7 هه‌زار 500 پێشمه‌رگه به پاڵپشتى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان ده‌ستى پێكرد، ئه‌مڕۆ توانرا ته‌واوى ئه‌و قه‌زایه كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه‌و ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باڵاخانهى سایلۆى شنگال ههلبكرێ.