کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
نێچیرڤان بارزانی: ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال كارێكی له پێشینه‌مان ده‌بێ
"هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ڕزگاركردنی ئافرەتاكانمان"
K24- ژووری هه‌واڵ
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه خزمەتگوزارییەكان و ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی شاری شنگال و دەڤەرەكە بەگشتی، كارێكی لەپیشينەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا دوای پیرۆزبایی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌رپه‌رستیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ده‌كرد و هه‌روه‌ها له پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سوپاسی ئیدارە و سوپا و گەلی ئەمه‌ریكای كرد بۆ یەكدەنگییان لەسەر یارمەتیدانی پێشمەرگە و هاوكارییان لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی شنگالدا و سوپاسی وڵاته به‌شداربووه‌كانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانیی دژی داعش كرد.
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێ: "ئازادكردنەوەی شنگال بۆ ئێمە وەك گەلی كوردستان و هەموو ئازادیخوازان و مرۆڤپەروەرانی جیهان، مانایەكی زۆر گەورەی هەیە". هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "ئێمە هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ڕزگاركردنی هەموو ئافرەتاكانمان لە دەست داعش، هەروەها حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵەكانی درێژە پێدەدات بۆ ناساندنی كۆمەڵكوژیی شنگال لە ئاستی نێودەوڵەتیدا وەك جینۆساید".
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: "دووپاتى دەكەینەوە كە دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان و ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی شاری شنگال و دەڤەرەكە بەگشتی، كارێكی لەپیشنەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەكەین هاوكارمان بن. هەروەها بە خەڵكی خۆشەویستی شنگال ڕادەگەیهنم كە هەموو هەوڵێك دەدەین لە ڕووی یاسایی و ئیدارییەوە پشتیوانی لە داواكاریی خەڵكی دەڤەرەكە بكەین بۆ ئەوەی شنگال بكرێتە پارێزگه".
شنگال قه‌زایه‌كه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ینه‌وایه و ده‌كه‌وێته رۆژئاواى باشوورى كوردستان، زۆرینه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى كوردى ئێزدین، له 3ى ئابى 2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى (داعش) ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا، لەو ڕۆژە بەدواوە نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتی سفیل کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە رفێنران و تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.
دوێنى ئۆپه‌راسیۆنى ئازادكردنى شه‌نگال به به‌شدار 7 هه‌زار 500 پێشمه‌رگه به پاڵپشتى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان ده‌ستى پێكرد، ئه‌مڕۆ توانرا ته‌واوى ئه‌و قه‌زایه كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه‌و ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باڵاخانهى سایلۆى شنگال ههلبكرێ.