کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به‌رهه‌م ساڵح: ئازادكردنی شنگال وه‌رچه‌رخانێكی گرنگه له شه‌ڕی داعشدا
ئه‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بووه له‌گه‌ڵ داعش ده‌بێ دادگایی بكرێ
K24- ژووری هه‌واڵ
جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه ئازادكردنی شنگال له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، خاڵی وه‌رچه‌رخانێكی گرنگه له شه‌ڕی له‌ناوبردنی داعشدا.
به‌رهه‌م سالح، جێگری دووه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خۆی له توویته‌ر، نووسیویه‌تی كه ئازادكردنی شنگال له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، خاڵی وه‌رچه‌رخانێكی گرنگه له شه‌ڕی له‌ناوبردنی داعشدا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (13.11.2015) پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، قه‌زای شنگالی به ته‌واوی له ده‌ستی داعش ده‌رهێنا و ئازادی كرد.
جێگره‌كه‌ی سكرتێری گشتیی یه‌كێتی ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه له ئێسته‌دا پێویسته كار له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دیله‌كان بكرێت و شنگال ئاوه‌دان بكرێته‌وه.
لای خۆشیه‌وه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند كه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ شنگال پێشینه‌ی كاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و كچانه‌ی هێشتا به دیل لای داعشدا ماون.
به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كا كه هه‌ركه‌س ده‌ستی له‌گه‌ڵ داعش تێكه‌ڵ كردبێت، ده‌بێ ڕاده‌ستی دادگه بكرێت و هه‌ركه‌س له پشتی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كانه‌وه بووبێ، ده‌بێ سزای یاسایی خۆی وه‌ربگرێ.
شنگال قه‌زایه‌كه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ینه‌وایه و ده‌كه‌وێته رۆژئاواى باشوورى كوردستان، زۆرینه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى كوردى ئێزدین، له 3ى ئابى 2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى (داعش) ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا، لەو ڕۆژە بەدواوە نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتی سفیل کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە رفێنران و تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.
دوێنى ئۆپه‌راسیۆنى ئازادكردنى شه‌نگال به به‌شدار 7 هه‌زار 500 پێشمه‌رگه به پاڵپشتى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان كه له‌لایه‌ن مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، ده‌ستى پێ كرد و ئه‌مڕۆ توانرا ته‌واوى ئه‌و قه‌زایه كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه‌و ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باڵاخانهى سایلۆى شنگال هه‌ڵبكرێ.