کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی داعشدا گیرا
سێ داعشی كورد گیراون
K24- شنگال
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شنگال ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی داعشدا گرت كه بۆمبڕێژكراو بوو.
په‌یامنێرانی (K24) رایانگه‌یاند كه كه‌مێك به‌ر له ئێسته، ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی داعشدا گیراوه و تێیدا چه‌ند چه‌كدارێكی ئه‌و رێكخراوه‌شی تێدابووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (13.11.2015) پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، قه‌زای شنگالی به ته‌واوی له ده‌ستی داعش ده‌رهێنا و ئازادی كرد.
هه‌ر به‌پێی زانیاری په‌یامنێران، ئۆتۆمبێله‌كه بۆمبڕێژكراو بووه و ویستوویه‌تی خۆی به پێشمه‌رگه‌دا بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام پێش گه‌یشتن به كاره‌كه‌ی پوچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه له‌ناو ئه‌و دیلانه‌ی داعش ، 3 كه‌سیان كوردن.
دوێنى ئۆپه‌راسیۆنى ئازادكردنى شه‌نگال به به‌شدار 7 هه‌زار 500 پێشمه‌رگه به پاڵپشتى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان كه له‌لایه‌ن مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، ده‌ستى پێ كرد و ئه‌مڕۆ توانرا ته‌واوى ئه‌و قه‌زایه كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه‌و ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باڵاخانه‌ى سایلۆى شنگال هه‌ڵبكرێ.