کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مێركڵ: دانوساندنه‌كانی ڤییه‌نا هه‌نگاوی بچووكن
قه‌یرانی سووریا به رێگه‌ی سیاسی چاره ده‌كرێ
K24- ژووری هه‌واڵ
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایده‌گه‌یه‌نێ كه دانوستانه‌كان سه‌باره‌ت به سووریا له ڤییه‌ننا هه‌نگاوێكی بچووكه به‌ره‌و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی.
ئه‌نگێلا مێڕكڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه قه‌یرانه‌كانی سووریا به چاره‌سه‌ری سیاسی نه‌بێت، چاره ناكرێت، گوتیشی: "دانوساندنه‌كانی ڤییه‌ننا هه‌نگاوێكی بچووكن بۆ ئه‌و چاره‌سه‌رییه".
بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 15 وڵات له ڤییه‌ننا، پایته‌ختی نه‌مسا كۆببنه‌وه، بۆ گفتوگۆكردنی نوێ له‌سه‌ر دۆخی سووریا، بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی.
به‌پێی راگه‌یاندراوه ئێرانییه‌كان، حسێن ئه‌میر عهبدوللههیان، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌شداری له كۆنگره‌كه ده‌كات، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، به‌هۆی زۆریی سهرقاڵییهكانییهوه ناتوانێ به‌شداری بكات.