کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مۆسكۆ ھێز ڕەوانەی به‌غدا دەكا
واشنتۆن توڕه ده‌كا
K24- ژووری هه‌واڵ
ئەنجومەنی دۆمای ڕووسیا، ڕەزامەندی لەسەر ڕەوانەكردنی ھێزی زەمینی بۆ عێراق نیشاندا.
ئەنجومەنی دۆما (په‌رله‌مان)ی ڕووسیا، ڕەزامەندی نیشاندا، لەسەر ڕەوانەكردنی ھێزی زه‌مینی بۆ عێراق، ئه‌مه‌ش دوای ئەوە ھات كه لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، لە كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ لیژنەی بەرگری و كاروباری دەروەی ئەنجومەنی دۆمای ڕوسیا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرد و هه‌ردولا گه‌یشته ڕێككه‌وتن و دۆزینه‌وه‌ی رێوشوێن بۆ هێنانی ئه‌و هێزانه.
ھەر دوێنێش عەدنان ئەسەدی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند كه ڕووسیا ڕەزامەندی نیشان داوە لەسەر ناردنی ھێزی زەمینی بۆ پاڵپشتی ھێزەكانی عێراق لەشەڕی دژ بە داعش.دەشڵێت: "ڕووسیا ڕەخنەی ھەیە لە شێوازی مامەڵەكردنی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا دژ بە داعش، پێیان وایە جددی نین لە بۆردوومانكردنی ئه‌و ڕێكخراوه.
لە كۆتایی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا، ھاوپەیانییەتی چوارقوڵی لە نێوان سووریا، ئێران و عێراق بەسەرۆكایەتیی ڕووسیا پێكھێنرا، ڕووسیا ژووری ھەواڵگری لە عێراق كردەوە و لە ڕێگەی فڕۆكەی جه‌نگییه‌وه، دەستی بە بۆردوومانكردن كرد لە ناو سووریا.
ھەرچەندە ئەمه‌ریكا دژ بەو ھاوپەیمانێتییەی ڕووسیایە لەگەڵ عێراق و حەیدەر عەبادی، له‌و هاوپه‌یمانێتییه ئاگادار كردبووه‌وە كه نابێ بەبێ ئاگاداری ئەمه‌ریكا ھیچ ھەنگاوێك بھاوێژێ لەگەڵ ڕووسیا، به‌ڵام عێراق سووره له‌سه‌ر به‌هێزكردنی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه چوارقۆڵییه.