کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فارقین ڕۆژەڤی پەرلەمانی توركیایە
حكوومهت ههدهپه تۆمهتبار دهكا
K24- فارقین
12 ڕۆژە ئۆپەراسیۆن لە فارقین بەردەوامە، ڕۆژەڤی پەرلەمانی توركیاش ڕووداوەكانی فارقینە و ئۆپۆزسیۆنی توركیاش دەڵێ: "لە فارقین شەڕە بەڵام كاربەدەستانی حكوومەت نكۆڵی لێ دهكهن" ئۆپەڕاسیۆنەكه بهناوی "دژ بەتیرۆر" دهكرێ و پەرلەمانتارانی ھەدەپە تۆمەتبار دەكەن.
بەھۆی شەڕ و پێكدادان له نێوان گهریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا له فارقین، له نێو پهرلهمانی توركیا، گفوگۆی توند لە نێوان پەرلەمانتاران دروست بووه.
موڕات ئهمیر، پەرلەمانتاری جەھەپە لە ئەنقەرە، ڕەخنە لە ھێزە ئەمنییەكان دەگرێ و رایدهگهیهنێ كه نابێ زیان بە خەڵكی سڤیل بگەیەنن. گوتیشی: "لە فارقین ئۆپەراسیۆن ھەیە بەڵام ھێزە ئەمنییەكان، مافەكانی مرۆڤیان خستووهتە ژێر پێیان".
حكوومەتی توركیا دانی پێدا نانێت كه ئهو ڕووداوانه شهڕن لهگهڵ پهكهكه، تهنیا به كارێكی ئاژاوهگێڕی ناوی دهبات و پەڕلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) تۆمەتبار دەكات.
لەمبارەوە، مێردین ئۆرھان میرئۆغڵۆ، پەرلەمانتاری ئاكپارتی رایگهیاند كه ئهو ئاژاوهگێڕانه ھاوكاریكردن و نوێنەرایەتییان لە پەرلەمان ھەیە، گوتیشی: "داگیركردنی فارقین لەلایەن چەكداران وەك بەرخودان ناو دەنێن، ئەمەشی بە ھەڕەشە ناوبرد لەسەر وڵات".
لەلایەكی دیكهوه، مێردین میدحەد سەنجار، پەرلەمانتاری ھەدەپە لە لە بهرانبەر قسەكانی میرئۆغڵۆ رایگهیاند كه لە فارقین سیاسەتی نامرۆڤایەتی و نادادپەروەری پەیڕەو دەكرێت. دەشڵێ: "ئەگەر ناوبراو بیەوێ بابێت لەگەڵمان بەچاوی خۆی ببینێ بزانێ لەوێ چی روودهدا، ھێزە ئەمنییەكان چی دەكەن بەرانبەر ھاووڵاتیان، دەبینێت لەناو كۆڵانەكاندا ھێزە ئەمنییەكان بە چ جلوبەرگێك و چەكێك دەگەڕێن، با ڕەوشی كۆڵانەكانی شارەكە ببینێت، ئهوكاته ھەردووكمان بەیەكەوە ڕاپۆرتێك ئامادەدەكەین، با میدیاكانیش لەگەڵمان بن".
لەناوچەی فارقین (81 كم، باكووری شاری دیاربهكر) ڕەوشی ئاسایش مەترسیدارە، لەبەر شەڕوپێكدادانەكان لەو شارەدا كه بۆ ماوەیەكی درێژە شەڕ بەردوامە و چەندان ھاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە، وا باس دەكرێ بەھۆی ئەو نائارمیانە تاوهكوو ئێسته نزیكەی 20 ھەزار ھاووڵاتی كۆچیان كردووە لەو ناوچەیە. بۆ ماوەیەكە ئەو ناوچەیە قەدەغەی ھاتوچۆی لەسەرە، ھێزە ئەمنییەكانی ئەو توركیا، ئۆپەراسیۆنێكی فراونیان دەست پێ كردووە، چەندان جاریش پێكدادان ڕووی داوە لە نێوان ھێزە ئەمنییەكان و لایەنگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بەم ھۆیەشەوە ھاووڵاتیانی سڤیل دهبنه قوربانی.