کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بۆ ئەوەی پەیوەندیت لەگەڵ ھاوسەرەكەت به‌هێز بێ
K24- ژووری هه‌واڵ
چەندان ھۆكار ھەن كه دەبنە ھۆی بەھێزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان ھاوسەران، زۆر جار كێشەو گرفتەكانیش چارەسەر دەكەن.
پێنج خاڵ ھەیە كە دەبێت پیاو بیكات بۆ ھاوسەرەكەی كە دڵی پێ خۆش دەبێت، زۆر ئاسانه، به‌ڵام زۆرجار پیاو پێی نازانێ. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌و خاڵانه‌ن:
1- گرتنی دەستی ژنەكەت بەبێ ھۆكار و له‌كاتی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، وا دەكات ھەست بە ئارامی و دەروونپاكی بكات.
2-داهێنانی قژی به په‌نجه‌كانت و لادانی په‌رچه‌می كه دێته سەر چاوەكانی، چونكە لای ژن وا خوێندنەوەی بۆ دەكرێت كە ھاوسەرەكەی گرنگی دەدات بە وردەكارییەكانی.
3- سڕینەوەی فرمێسكەكانی، لەكاتی گریان، وای لێ دەكات متمانەی زیاتری بە ھاوسەرەكەی هه‌بێت.
4- ماچكردنی دەست و په‌نجه، ئەو ھەستەیان بۆ دروست دەكات كە خۆشەویستی ھاوسەرەكەیان ڕادەبەدەرە بۆیان.
5- پێی بڵێ: "خۆشم دەوێی" تەنانەت ئەگەر توڕەش بوو، ئەو وشەیە زیاتر دڵنیای دەكاتەوە لەو خۆشەویستییه‌ی هه‌ته بۆی.
ئه‌م خاڵانه له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی تاقیكراوه‌ته‌وه كە زیاتر لە 3 ھەزار ژن لە وڵاتی فەڕەنسا بەشدارییان تێدا كردووه و هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه كۆك بوون.
ئەو ژانانە ئەو خاڵانەی سەروەیان بە بەھێزی پەیوەندی نێوان ھاوسەران ناو بردووە، پێیان وایە جێبەجێكردنی ئەو خاڵانە پەیوەندی نێوان ھاوسەران توندوتۆڵ‌تر دەكات.