کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
تاڵهبانی دەچێتەوە ئەڵمانیا
بە مەبەستی پشكنینی پزیشكییه
K24-ژووری ھەواڵ
بە مەبەستی پشكنین بۆ نهخۆشییهكهی، جەلال تاڵهبانی دهنێردرێتهوه وڵاتی ئەڵمانیا.
لە راگەیاندراوێكدا كە لە ئۆرگانهكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بڵاو بووتەوە، جەلال تاڵهبانی، سكرتێری گشتیی ئەو حزبە و سەرۆكی پێشووی عێراق، بە مەبەستی "چیێك ئەپ" و پشكنینی ئاسایی، سەردانی وڵاتی ئەڵمانیا دەكاتەوە، ئاماژەش بۆ ئەوەش كراوە، كە پزیشكی تایبەتی جەلال تاڵهبانییه رایگەیاندووە: "بڕیاربوو چەند مانگێك لەمەوبەر سەرۆك مام جەلال بە مەبەستی ئەو زنجیرە چێك ئەپە سەردانی ئەڵمانیا بكا، بەڵام لەسەر داوا و خواستی جەنابیان بۆ كاتێكی دیكە دواخرا، ئێسته بە كاتێكی باش و لەبار دەزانرێت بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئەو زنجیرە پشكنیانە".
راگەیاندراوەكە، لەسەر زاری پزیشكی تایبەتی مام جەلالهوه بڵاو بووهتهوه و باس لەوەش دەكات، دوای گەڕانەوەی بۆ كوردستان ماوەی ساڵێكە بە چاودێریی و رێنمایی تیمە پزیشكییەكە پرۆسەی چارەسەری بەردەوامی بۆ كراوە، دهشڵێ: "خۆشبەختانە ئەنجامەكان لە هەموو ئاستێكدا پۆزەتیڤ و دڵخۆشكەر بووە و رۆژ بە رۆژ تەندروستیی سەرۆك مام جەلال لە بەرەوپێشچوندایە كە ئومێد دەكرێت زیاتریش پێشكەوتن بەخۆوە ببینێت".
لە 17.12.2012 مام جەلال كە ئەوكات سەرۆك كۆماری عێراق بوو، بە ھۆی جەڵتەی مێشك لە بەغدا تەندروستی تێكچوو، دوای ماونەوەی دوو رۆژ لە نەخۆشخانەی "مەدینە توب" بۆ چارەسەری پزیشكی رەوانەی نەخۆشخانەی "شاریتە" كرا لە وڵاتی ئەڵمانیا، دوای ساڵێك و حەوت مانگ مانەوەی لەو نەخۆشخانەیە لە 19.7.2015 لە رێگەی فرۆكەخانەی سلێمانی گەڕایەوە ھەرێمی كوردستان، بڕیارە ئەمڕۆش بۆ چارەسەری پزیشكی جارێكی دیكە سەردانی ئەڵمانیا بكاتەوە.