پۆلیسی نیویۆرك ڕێوشوێنی ئەمنی توند دەگرێتە بەر

دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پاریسه‌

پۆلیسی نیویۆرك ڕێوشوێنی ئەمنی توند دەگرێتە بەر
پۆلیسی نیویۆرك ڕێوشوێنی ئەمنی توند دەگرێتە بەر

K24- ژووری هه‌واڵ
دوای ھێرشە چەكدارییەكانی فەڕەنسا، پۆلیسی نیویۆرك، ڕێوشوێنی ئەمنی توندی لە شوێنە گەشتیارییەكان گرتووه‌تە بەر.


بەپێی ڕاگەیندراوێكی پۆلیسی نیویۆرك، پاش ھێرشی چەكداری و تەقینەوەكانی دوێنی پاریس كە بووە ھۆی كوژرانی زیاتر لە سەد كەس و برینداربوونی ژمارەیەك ھاووڵاتیان، پۆلیسی نیویۆڕك ده‌یه‌وێ كۆمەڵێ ڕێوشوێنی ئەمنی توند بگرێته‌ بەر.
شه‌وی رابردوو لە پاریس، پایتەختی فەڕەنسا، لە چێشتخانەیەكی نزیك یاریگه‌ی فه‌ڕه‌نسای نێودەوڵەتی چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی ته‌قه‌كردن و تەقیینەوەیه‌كی بەھێز رووی دا، له‌ ئاكامدا له‌ ئاكامدا زیاتر له‌ 150 كه‌س بوونه‌ قوربانی.
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسی نیویۆڕك، ئاماژەیان بەوەش داوە كە پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمه‌ریكا ڕێوشوێنی توندی ئەمنیان لە نزیك كونساڵخانەی فەڕەنسا لە نیویۆرك گیرتووه‌ته‌ بەر، جگە لەوەش، لەو شوێنە جەنجاڵەكانی نیویۆرك ڕێوشوێنی ئەمنی پێویست بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی هه‌ر دۆخێكی نه‌خوازراو گیراوته‌ به‌ر.


دوای ھێرشه‌كەی 11ی سێپتێمبەری 2001 بۆ سەر ناوەندی بازرگانی جیھانیی لە نیویۆرك كه‌ دواتر ڕێكخراوی قاعیده‌ خۆی كرد به‌ خاوه‌نی، ھێزە ئەمنییەكانی ئەو شارە ڕێوشوێنی ئەمنیان توند زیاتر له‌ پێش ئه‌و به‌رواره‌، به‌به‌رده‌وامی توند كردووه‌. ئەمڕۆش بەھۆی ڕووداوەكانی دوێنێی فەڕەنسا كە ژمارەیەكی زۆری كوژراو برینداری لێكەوتووه‌تەوە، پۆلیسی نیویۆڕك ڕێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتووه‌تە بەر.
بەپێی ئەوەی فەرەنسا ئەندامە لە ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمه‌ریكا دژ بە داعش فەڕەنسا دەورێكی كاریگەر دەگێڕێت .
ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە (داعش) كردەوەكانی پاریسی خستە ئەستۆی خۆی. بۆیە پۆلیسی نیویۆرك ڕێوشوێنی ئەمنی توندی گرتۆتەبەر لە ئەگەری ھەر ڕوودانێك.