کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پیلانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی هه‌ولێر پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه
ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوبز راده‌گه‌یه‌نێ و پیلانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی هه‌ولێر پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه.
K24- ژووری هه‌واڵ
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش رایده‌گه‌یه‌نێ كه پیلانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كیان له شاری هه‌ولێر پوچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یاندراوێكی ڤیدیۆییدا كه دانه‌یه‌كیشی بۆ (K24) نێردراوه، ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوبز راده‌گه‌یه‌نێ و دانپێدانانی تاوانبارانیش بڵاو ده‌كاته‌وه.
له دانپێدانانه‌كه‌دا پیلانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كیش ئاشكرا ده‌كا كه سێ ئه‌ندامی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلانی (داعش) ویستوویانه له شاری هه‌ولێر ته‌قینه‌وه بكه‌ن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌یه:
راگه‌یاندراوێک له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هه‌واڵگری و مه‌یدانییه به‌رده‌وامه‌کانی ده‌زگاکانی سه‌ر به (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان)، توانرا سێ ئه‌ندامی سه‌ره‌کی گرووپی به‌رپرس له هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی شارۆچکه‌ی (دبس) ده‌ستگیربکرێن، که رێکه‌وتی 3.11.2015 له رێگه‌ی دوو تیرۆریستی خۆکوژه‌وه (قایمقامیه‌ت و پۆلیسی دبس) و بازگه‌ی (که‌رکوک-دبس)ـیان کرده ئامانجی کرده تیرۆریستیه‌که‌یان. دوو له‌م تیرۆریستانه، دوای راهێنانیان به دروستکردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب، له‌لایه‌ن (داعش)ـه‌وه له شارۆچکه‌ی حه‌ویجه‌وه ره‌وانه‌ی ناو شاری که‌رکوک کراون بۆ کاری تیرۆریستی.
ئه‌م گرووپه تیرۆریستیه که دانپێدانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م راگه‌یاندراوه‌دا بڵاو ده‌که‌ینه‌وه، ئۆتۆمبێلێکی بارهه‌ڵگریان ئاماده‌کردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌ننه شاری هه‌ولێر و کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی پێ ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام پێش ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌که‌یان توانرا هه‌ر سێ تیرۆریسته‌که له شاری که‌رکوک ده‌ستگیربکرێن، ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌که‌شدا بگیرێت و پیلانه تیرۆریستیه‌که پوچه‌ڵ بکرێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان
14.11.2015