دوایین ئاماری هێرشه‌كانی فه‌ڕه‌نسا

زیاتر له‌ 120 هاووڵاتی كژراون

دوایین ئاماری هێرشه‌كانی فه‌ڕه‌نسا
دوایین ئاماری هێرشه‌كانی فه‌ڕه‌نسا

K24- ژووری هه‌واڵ
بەھۆی ھێرەشەكانی فەڕەنسا زیاتر لە 120ھاوڵاتی كوژران زیاتر لە 200ی تریش بریندارن.


بەھۆی چەند كردەوەیەكی چەكداری و دووتەقینەوەلە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا به‌ دەیان كەس بوونە قوربانی، ئەم كردەوە چەكدارییەش كاردانەوەی جیھانیی بە دوای خۆی ھێنا. وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنساش سه‌باره‌ت به‌ ورده‌كاری قوربانییه‌كان ڕایگەیاند كه‌ شه‌وی ڕابردوو، لە ناوەڕاستی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، چوار ھێرشی چەكداری كراوەتە سەر ئەو شارە و لە ئەنجامدا زیاتر لە 40 كەس كوژراون، ھاوكات لە دوو تەقینەوە لە دوو ناوچەی جیاواز لە پاریس ئەنجام دراون و لە ئاكامی ئه‌وانیشدا زیاتر لە 120 ھاووڵاتی كوژراون و زیاتر لە 200ی دیكه‌ش بریندارن، برینی 80 لەوانە سەختە، ئەگەری زۆر ھەیە ژمارەی كوژراوان بەرز بێتەوە.
وەزارەتی ناوەخۆی فەڕەنسا دشڵێت: "لەكاتی ئەنجامدانی یاری لە نێوان فەرەنسا و ئەڵمانیا، دوو بۆمب لە ده‌وروبەری یاریگه‌ی نێودەڵەتی فەرەنسا تەقیونەتەوە، له‌و كاته‌شدا یاری نێوان فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا بووه‌". فڕانس هۆلاند، سەرۆكی فەرەنسا، ئامادەی یارییەكە بووە، دوای ئەو ڕووداوە، سەرۆكی فەڕەنسا یاریگاكەی جێھێشتووە و بەرەو باره‌گه‌ی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە بە مەبستی كۆبوونەوەی بەپەلە دەربارەی ڕووداوەكان رۆیشتووه‌.
لە ئێسته‌دا له‌ فەڕەنسا، باری نائاسایی ڕاگەیندراوە و سەرجەم خوێندنگه‌كان داخراون و سەرجەم ھێڵەكانی ھاتوچۆ لەو وڵاته‌ وەستێنداون.
فڕانسو هۆلاند، سەرۆكی فەڕەنسا، ڕایگەیاند كه‌ ئه‌و كردەوانە تیرۆرستین و لە بەرانبەریاندا ھەڵوێست وەردەگرن و ڕێوشوێنی ئەمنیی توند دەگرنە بەر و وڵاته‌كه‌ی سنوورەكانی دادەخا.


كردەوه‌ خۆكوژی و تەقینەوكانی پاریس، كاردانەوەی جیھانیی لێ كەوتەوە و زۆربەی سەركردەكانی جیھانیش، ھاوخەمیی خۆیان بۆ ئه‌و وڵاته‌ دەربڕی. له‌ نێویاندا، مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ئەو کردەوە تیرۆریستییانەی شەوی 13ـی11ـی 2015 لە پاریس ڕوویان دا و ژمارەیەکی زۆر قوربانیی لێ کەوتەوە لە ناخەوە ئازاری داین. ده‌شڵێ: "بەناوی خۆم و گەلی کوردستانەوە هاوخەمیی خۆمان بە بەڕێزتان و گەلی فەڕەنسا ڕادەگەیەنم".
باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمه‌ریكا، ھاوخەمیی خۆی دەربری و دەڵێ: "ئەمه‌ریكا ئامادەی ھەموو جۆرە ھاوكارییەكە بۆ فەڕەنسا". ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی ڕوسیاش سەرخۆشی لە حكوومەت و گەلی فەڕەنسا دەكات.


لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوه‌كوو ئێسته‌، ئه‌وه‌ چوارەمین كرده‌وەی چەكداریە لە فەڕەنسا ڕوو دەدات، بەڵام ئەم كردەوه‌یە بە خوێناویترین كردەوەی چەكداری دادەنرێت لەو وڵاته‌.