کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
خوشكه‌كه‌ی گریزمان نزیك بوو له مه‌رگ
گریزمان له تویته‌ر له باره‌ی خوشكه‌كه‌ی په‌یامێكی بڵاو كردۆته‌وه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
هێرشه تیرورستییه‌كه‌ی پاریس سه‌دان كه‌سی خه‌ڵتانی خوێن كرد، ڕۆژنامه‌كانی فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پێدانی زانیاری له باره‌ی كوژراوان و برینداربووه‌كان، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له مه‌رگێكی مسۆگه‌ر ڕزگاری بووه خوشكی یاریزانێكی ناسراوی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانیایه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (14.11.2015)، ڕۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ڕه‌نسا له ڕاپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كرد كه خوشكی (ئه‌نتۆنیۆ گریزمان) یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسا و یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید نزیك بوو له مه‌رگ و گیان له‌ده‌ستدانی، به‌ڵام ڕزگاری بوو.
له دوای ڕووداوه‌كه، ئه‌نتۆنیۆ گریزمان له پۆستێكی له تویته‌ردا نووسیویه‌تی: "سووپاس بۆ خوای گه‌وره خوشكه‌كه‌م به سه‌لامه‌تی ڕزگاری بوو، بژی فه‌ڕه‌نسا."
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پاریس له 3 شوێنی جیاوازی ئه‌و شاره ڕوویدا، كه تێیدا له شوێنێكیان چه‌كدارێك ده‌ستدڕێژی گولله‌ی له خه‌ڵك كرد و به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵتانی خوێن بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌پێی تازه‌ترین زانیارییه‌كان ژماره‌ی كوژرا و قوربانییه‌كان زیاتر له 300 كه‌سه.