کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا ڕاگیرا
نوێترین زانیاری له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی پاریس بخوێنه‌وه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای زنجیره ته‌قینه‌وه و هێرشه تیرورستییه‌كه‌ی پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، حكووكوتی ئه‌و وڵاته بڕیاری ڕاگرتنی سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی دا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (14.11.2015)، ڕۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ڕه‌نسا هه‌واڵی ڕاگرتنی سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی به بڕیاری لیژنه‌ی ئۆلۆمپی فه‌ڕه‌نساوه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ڕاگه‌یاند.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو له نزیك ئه‌و یاریگه‌یه ڕوویدا كه یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیای تێدا به‌ڕێوه چوو، كه تێیدا هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كان به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌یان برده‌وه، له‌گه‌ڵ ساتی ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا داوای له فه‌ڕه‌نسا كرد هه‌موو كارێك بۆ پارستنی گیانی شاندی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا و هانده‌رانیان له نێو یاریگه‌ی (دی فڕانس ستادیۆم) بكات كه یارییه‌كه‌ی لێ به‌ڕێوه چوو.
ته‌قینه‌وه‌كه له چێشتخانه‌یه‌كی نزیك له یاریگه‌ی یارییه‌كه‌ی نێوان فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا ڕوویدا، كه تێیدا له نزیك ئه‌م شوێنه‌یه‌یش كۆنسێرتێكی گۆرانی به‌ڕێوه ده‌چوو، له‌وكاته‌دا چه‌كدارێك ده‌ستدڕێژی گولله‌ی له خه‌ڵك كرد و به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵتانی خوێن بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌پێی تازه‌ترین زانیارییه‌كان ژماره‌ی كوژرا و قوربانییه‌كان زیاتر له 300 كه‌سه.