کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
گفتوگۆ له‌باره‌ى به‌جينۆسايد ناساندنى كه‌يسى ئێزدييه‌كان ده‌كرێ
تا ئێسته بڕياريان نه‌داوه جينۆسايده
K24- ژوورى هه‌واڵ
گوتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رايده‌گه‌يه‌نێ كه ده‌ست ده‌كه‌ن به‌گفتۆگۆكردن لەسەر بابەتی "بەجینۆساید ناساندنی كەیسی ئێزیدییەكان".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (14.11.2015) مارك تۆنەر، لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیدا رايگه‌ياند: "لە ئێسته‌دا ناتوانین بڕیار بدەین ئەم كەیسەی شنگال جینۆسایدە یان نا، ھەرچەندە دڵنیاین له‌وه‌ی داعش بە دڕەندەترین شێوە مامەڵەیان كردووە".
مارك له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسيۆنى سه‌ربازى دژى داعش له سووريا گوتى: "رووسیا له هێرشه ئاسمانییه‌كاندا له جێگه‌ی داعش خه‌ڵكی سڤیل و ئۆپۆزیسیۆنی میانڕه‌وی كردووه‌ته ئامانج و هێرشه ئاسمانییه‌كانی رووسیا بۆ پاڵپشتیكردنی ئه‌سه‌ده و لە سووریا و عێراقدا، داعش لاواز ناكات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كە ئەوان پێشوازی له هه‌ماهه‌نگی رووسیا ده‌كه‌ن له شه‌ڕی دژی داعش و لێدوانه‌كانی پوتین به گرنگ ده‌زانن، به‌باشتری ده‌زانن، رووسیا به كردار هه‌ماهه‌نگییه‌كانی بسه‌لمێنێت.