بۆمب تۆپی لەبیری هاندەرانی یاریگای سان دۆنێ بردەوە

دوای ٧ مانگی دیکە یۆرۆی ٢٠١٦ لە فڕەنسا بەڕێوە دەچێ

بۆمب تۆپی لەبیری هاندەرانی یاریگای سان دۆنێ بردەوە
بۆمب تۆپی لەبیری هاندەرانی یاریگای سان دۆنێ بردەوە

  K24 ـ ژووری هه‌واڵ

جوانییەکانی یارییە دۆستانه‌كه‌ی نێوان فڕەنسا و ئەڵمانیا بەم تەقینەوەیە تاڵ بوو و بۆمب تۆپی لەبیری هاندەرانی یاریگای سان دۆنێ بردەوە. 

 

لە رۆژهەڵاتی یاریگای نێودەولەتی فڕەنسادا، یەکێک لەو تەقینەوانەی شەوی رابردوو پاریسی هەژاند، بووە هۆی شێواندنی یاریی نێوان فڕەنسا و ئەڵمانیا، کە فیڕەنسییەکان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و یارییە دۆستانەکەیان بردەوە. گەرچی دوو گۆلەکەی ئۆلیڤەر جیرۆ و ئاندرێ جینیاک دڵی هاندەرانی یاریگەیان خۆشکرد، بەڵام دوای کۆتایی هاتنی یاریگە دۆخی ناو یاریگەکە تەواو شلەژا و کۆمێنتاری تایبەتی یاریگەکە داوای لە هاندەران کرد بە دەرگاکانی باکوور و باشوور و رۆژئاوادا بچنە دەرەوە فێدراسیۆنی تۆپی پێی فڕەنسا گیان لە دەستدانی سێ هاندەری ئاشکراکرد و و وەزیری کاروباری وەرزشیی ئەو وڵاتەش بە فەرمیی هەڵپەساردنی گشت چاڵاکییە وەرزشییەکانی فەڕەنسای راگەیاند دوای ٧ مانگی دیکە یۆرۆی ٢٠١٦ لە فڕەنسا بەڕێوە دەچێت و ئەو تەقینەوانە کاریگەریی بەسەر میوانداریکردنی پاڵەوانیەتییەکە دەبێت و چاوەڕێی کاردانەوەی هەڵبژاردە بەشداربووەکان و فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دەکرێت. یانە و ئەستێرەکانی جیهان کاردانەوەیان لە بەرامبەر ئەو تەقینەوانە هەیە و یانەکانی بارسێلۆنای ئیسپانی و ئارسێناڵی و چێڵسی ئینگلیزی لە تویتەر دڵتەنگیی خۆیان بەهۆی ئەو تەقینەوانەی پاریس دەربڕیوە و تێری هێنری و رۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی و مارکۆ ریۆس و دیدیێ درۆگباش داوای دوعایان کردووە، بۆ قوربانیان رووداوەکانی پاریس و هیوای سەلامەتیان بۆ پاریس خواستووە.