کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
یاریی كلاسیكۆی جیهان به یهكسانبوون كۆتایی هات
لاڤێزی لە ئاماده نهبوونی مێسی و ئەگوێڕۆدا درەوشایەوە
K24 ـ ژووری ههواڵ
لە یاریەكانی پاڵاوتنی كیشوهری ئهمهریكای باشوور بۆ گهیشتن به مۆندیالی 2018ـی ڕووسیا، یاری لوتكە و دێربی ئەمێریكای باشوور لە نێوان ھەڵبژاردەكانی بەڕازیل و ئەرژەنتینا بە یەكسان بوون بە كۆتا ھات.
لە یاریگای مۆنیمۆنتال ئەرژەنتینا میوانداریی بەڕازیلیەكانی كردوو ھەردولا بە گۆڵێك یەكسان بوون.
تاوەكوو 30ـى خولەكی یارییەكە ھیچ لایەكیان نەیانتوانی تۆری یەكتر بھەژێنن، دوای ئەوە ئیزكوێل لاڤێزی لە ئاماده نهبوونی مێسی و ئەگوێڕۆ درەوشایەوە و گۆڵی پێشكەوتنی تۆمار كرد.
لە گێمی دووەم كورانی تانگۆ نەیانتوانی پارێزگاری لە پێشكەوتنەكەیان بكەن و یاریزانانی سامبا بەگۆڵێكی لۆكاس لیما گۆڵی یەكسان بوونەوەیان تۆمار كرد.
دوای ئەمەش چەند ھیرشێكی ھەردوو لا بینرا بەڵام یاری بەم ئەنجامە بەكۆتا ھات. ئەرژەنتینا بەم یەكسان بوونە تەنھا خاوەنی دوو خاڵە و نێمار و ھاوڕێكانیشی چوار خاڵیان ھەیە و له چوارەمی كۆمەڵەكەیانن.