کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئاماده‌كارى بۆ هه‌فته‌ى سلێمانى ده‌كرێ
ئه‌م ساڵ جياوازه
K24 – سلێمانى
پارێزگه‌ى سلێمانى سەرقاڵی خۆئاماده‌كردنن بۆ ساڵيادى شارى سلێمانى، به‌رپرسانه‌ى ئه‌و شاره ده‌يانه‌وێ له‌و ياده‌دا به‌رگێكى تازه بكه‌نه‌وه به رۆحى سلێمانيدا له ريگه‌ى كۆمه‌ڵى كاروچالاكى جۆراجۆرى هونه‌رى كه‌لتوورى كه بۆ هه‌فته‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌مه‌ش بۆ تازه كردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌يامه‌ى شاره‌كه به پايته‌ختى رۆشنبيرى ده‌ناسێنێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، ئامادەکاریەکان بۆ یادی ٢٣١ ساڵه‌ى دامەزراندی شاری سلێمانى لە ژیر ناوی "سلێمانى چەپکە گولی دیموکراسی و پیکەوە ژیانە"، بەسەرپەرشتی بەرپرسانی شارەکە بەردەوامە و بۆ ئه‌و مەبەستەش ئەم سال جیاواز لە ساڵانى پیشوو، بۆ ماوه‌ى يه‌ك هەفته، زیاتر لە ٧٠ چالاکی ھونەری و كه‌لتوورى هه‌ڵمه‌تى رواندنی ١٢ ھەزار نەمام و مەراسیمی جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مين ساڵح، سه‌رۆكى بۆردى هه‌فته‌ى سلێمانى بۆ ( K24) گوتى: "چالاكييه‌كانمان له 16ى ئه‌م مانگه ده‌ست پێ ده‌كات له‌ته‌لارى هونه‌ر، به كردنه‌وه‌ى پێشانگه‌ى كارگه‌ى مافوور، له‌گه‌ڵ پێشانگاى شێوه‌كارى و فۆتۆگرافى و هاوزه‌مان تيپى ميوزيكى سه‌مفۆنى عێراقى ده‌عوه‌ت كراوه له لايه‌ن پاريزگاى سلێمانى كه كارێكى جوانى هونه‌رى جيهانى و كوردى پێشكه‌ش ده‌كرێت".
گوتيشى: "پڕۆژه‌ى هه‌فته‌ى سلێمانى به چێڕوپڕى تيچوويه‌كى زۆرى ده‌وێت له كاتێكدا پاره‌ى نه‌ختينه نييه‌و ته‌نگه‌ژه‌ى ئابوورى و سياسييه‌كانيش به‌رده‌وامن، به‌ڵام هاووڵاتيان و گشت دادوده‌زگه‌كان خۆبه‌خشانه به په‌رۆشه‌وه‌ن بۆ هه‌ر كاريك كه خۆشه‌ويستيان زياتر بكات بۆ سلێمانى و به‌رپرسيارێتيان گرتۆته ئه‌ستۆ".
له‌لايه‌كى ديكه‌وه، بابەکر درەیی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی روشنبیری و ھونەری سلێمانى، کیشەی گەورەی ئێمه ئەوەیە ھیچ بودجەیەک نیيە بۆ سلێمانى به‌تايبه‌تى بۆ کاروباری روشنبیری پیش‌تر به‌ڕيوه‌به‌رايه‌تييه‌كه‌ى ئێمه لە ساڵانى ٢٠١٢ و ٢٠١٣ دا ١٤ ملیار دینار بودجەی ساڵانه‌كه‌ى بووه کە دابه‌ش کراوەتەوە بەسەر به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌كاندا مینحەیەکی ٢٠ ملیاری کاتی خۆى کە دانراوە بۆ سلێمانى بۆ پایتەختی روشنبیری ئیستا ئەویش نەماوە کیشەکان گەورەیە به‌ڵام ئیمە ھەولمانداوە بەکاری خوبەخش جارەسەری بکەین".
شاری سلێمانی لە ساڵی ١٧٨٤ لەلایەن ئیبراھیم پاشای بابان ەوە دروستكراوه. ئیبراھیم پاشا شارەکەی بە ناوی باوکییەوە، سلێمان پاشا، ناوناوە. سلێمانی جگەلەوەی دەبێتە پایتەختی میرنشینی بابان، لەھەمان کاتدا دەبێتە مەڵبەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچەکە، زاراوەی سۆرانی لە ناوچەکەدا پەرە دەستێنێ و دەبێتە زمانی خوێندن و نووسین.
پاش ڕووخانی میرنشینی بابان لەساڵی ١٨٥١ وە لەناوچوونی دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی جیھانی یەکەم، شاری سلێمانی دەخرێتە سەر عێراق، لە ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتەکەی شێخ مەحموودى حه‌فید بووە.