کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
زانیاری تازه له باره‌ی یاریكردن و نه‌كردنی مێسی له كلاسیكۆ بزانه
ڕادیۆیه‌كی كه‌ته‌لۆنیا ڕاستی و دروستی زانیارییه‌كان ده‌خاته ڕوو
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی یاری كلاسیكۆ هه‌واڵی پێكانی یاریزانانى یانه‌كانی بارسیلۆنا و ڕیال مه‌درید هه‌میشه بابه‌تی گه‌رم و تازه‌ی نێو میدیایه‌كانی ئیسپانیاین، له‌و نێوه‌نده‌یشدا دیسان له باره‌ی مێسی ـییه‌وه زانیاری تازه خراونه‌ته ڕوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (14.11.2015)، ڕادیۆی كەتەلۆنیا بڵاوی كردۆتەوە كە مێسی بەشداری لە یاری داھاتووی یانەكەی بەرامبەر یانەی ریال مەدرید دەكات. ئه‌م هه‌واڵه‌یش وه‌ك موژده و خۆشییه بۆ هانده‌رانی یانه‌ی بارسیلۆنا له سه‌رانسه‌ری جیهان، به‌وپێیه‌ی به تامه‌زرووییه‌وه چاوه‌ڕوانی هه‌واڵی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی ئه‌و یاریزانه ئهرژهنتینییهن.
رادیۆ كەتەلۆنیەكە مەشق و راھێنانی گشتی مێسی بە ھۆكار دەزانێت تا بتوانێت یارمەتی ھاوڕێكانی لە یاری كلاسیكۆ بدات، هانده‌رانیش دڵنیا ده‌كاته‌وه كه مێسی به ته‌ندروستی و جه‌سته‌یه‌كی به‌هێزه‌وه له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ جه‌نگ له دژی كوڕه شاهانه‌كانی مه‌درید ئاماده ده‌بێت.
مێسی، یاریزانی ته‌مه‌ن 28 سالێنی یانه‌ی بلوگرانا له 26/9ـی ئه‌مساڵ له لا لیگای ئیسپانیا له به‌رانبه‌ر یانه‌ی لاس پاڵماس دووچاری پێكان هات و هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. به‌شداریكردنی ئه‌و یاریزانه‌یش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌رانبه‌ر به‌رازیل و كۆلۆمبیا یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا بۆ یاری كلاسیكۆ ئاسۆیه‌ك بۆ به‌شداریكردنی ئه‌و یاریزانه هه‌یه.