ئه‌مشه‌و له‌ یاری لوتكه‌دا سويد و دانیمارك به‌ یه‌ك ده‌گه‌ن

ته‌مه‌نی زڵاتان به‌شی یۆرۆیه‌كی دیكه‌ ناكات، بۆیه‌ ئه‌مشه‌و شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كا

ئه‌مشه‌و له‌ یاری لوتكه‌دا سويد و دانیمارك به‌ یه‌ك ده‌گه‌ن
ئه‌مشه‌و له‌ یاری لوتكه‌دا سويد و دانیمارك به‌ یه‌ك ده‌گه‌ن

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

ئەمشەو لە یاری چوونی پاشکۆی یۆرۆی ٢٠١٦ ی فەرەنسا ھەڵبژاردەی سوید بە رابەرایەتی زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ رووبەرووی ھەڵبژاردەی دانیمارک دەبێتەوە.

 

سوید لە قۆناخی کۆمەڵەکان لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەی حەوتەم ھات و ١٨ خاڵی کۆکردەوە ئەو خاڵانەش بەشی ئەوەی نەکرد ئیبرا و ھاوڕێکانی راستەوخۆ سەربکەون بۆ یۆرۆی ٢٠١٦ و ناچار بە یاریکردن کران لە پاشکۆ کە رووبەرووی ھەڵبژاردەی دانیمارک دەبێتەوە.

ئەم یارییە یەکێک دەبێت لە گرینگترین یارییەکان بۆ زلاتان چونکە ئێستا تەمەنی ٣٤ ساڵە, رەنگە تەمەنی رێگەی نەدات بەشداری لە یۆرۆیەکی تر بکات لەگەڵ وڵاتەکەی چونکە یۆرۆی داھاتووساڵی ٢٠٢٠ دەبێت و ئەوکات زلاتان تەمەنی ٣٩ ساڵە.

یاری پاشکۆ مۆتەیەکە و ئیبراھیمۆڤیچی سویدی نایەوێ لە یاری نێوان ھەڵبژاردەکەیی و دانیمارک بێتەوە خەوی, پێشتریش لە یاری پاشکۆی جامی جیھانی ٢٠١٤ ی بەرازیل ھەڵبژاردەی سوید رووبەرووی ھەڵبژاردەی پۆرتوگال بوویەوە، ئەوکات بە ئەنجامی ھەردوو یاری ھاتن و چوون سویدییەکان بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ دۆڕان و خەونی بەشداریکردنیان لە مۆندیال بەباچوو.

گەرچی ئەمجارە تیمی بەرامبەر وەک پۆرتوگال سوور پۆشن، بەڵام ئیبراھیمۆڤیچ و ھاوڕێکانی دەزانن یاری مان و نەمانە دەبێ بە ھەر چ جۆرێک بێت سەرکەوتن بەدەست بھێنن، یاری ھاتنیش لەناو یاریگای خۆیانە, ئەویش چانسێکە بۆ زەردپۆشەکان تاوەکو لەناو خاک و بەردەم جەماوەری خۆیان ئەنجامێک بەدەست بھێنن بۆ ئەوەی لە یاری چوون ماندوو بوونێکی زۆریان نەوێ بۆ سەرکەوتن بۆ یۆرۆی ٢٠١٦ .

_